لوقمان قه‌نبه‌ری زمانی کوردی زمانی نەتەوەیەکی چەوساوە و ئازادیخوازە و گومانی تێدا نییە کە زمانی کوردی دەتوانێت زمانی ئاشتی و هاوئاهەنگی نێوان نەتەوە جیاوازەکانی جیهان بێت. زمانی کوردی و فێرکردنی لە قوتابخانەکاندا، بەتایبەتی لە ناوچە کوردنشینەکاندا، ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە، جگە لەوەش دەبێت قبوڵ بکرێت کە دانپێدانان و فێرکردن بە زمانی دایکی بەشێکە لە ماف و پەیمانە […]

لوقمان قه‌نبه‌ری

زمانی کوردی زمانی نەتەوەیەکی چەوساوە و ئازادیخوازە و گومانی تێدا نییە کە زمانی کوردی دەتوانێت زمانی ئاشتی و هاوئاهەنگی نێوان نەتەوە جیاوازەکانی جیهان بێت.
زمانی کوردی و فێرکردنی لە قوتابخانەکاندا، بەتایبەتی لە ناوچە کوردنشینەکاندا، ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە، جگە لەوەش دەبێت قبوڵ بکرێت کە دانپێدانان و فێرکردن بە زمانی دایکی بەشێکە لە ماف و پەیمانە نێودەوڵەتییەکان؛ بۆیە مافی خوێندن بە زمانی دایکی لە زۆرێک لە بەڵگەنامە و پەیماننامەکانی مافی مرۆڤ وەکوو جاڕنامەی زمانی دایک، جاڕنامەی جیهانی مافی زمانەوانی گرنگییەکی زۆری پێدراوە و جەختی لەسەر کراوەتەوە.
ئەمڕۆ زمانی کوردی زمانی نەتەوەیەکە کە زیاتر لە ٤٠ بۆ ٥٠ ملیۆن کەسە لە جیهاندا مەزەندە دەکرێت. هەروەها زمانی کوردی زمانی نەتەوەیەکی چەوساوە و ئازادیخوازە و گومانی تێدا نییە کە زمانی کوردی دەتوانێت زمانی ئاشتی و هاوئاهەنگی نێوان نەتەوە جیاوازەکانی جیهان بێت.
زمانی کوردی توانای وشەیی و ڕێزمانی و فۆنیتیکی بەهێزی هەیە. هەروەها زۆر گرنگە منداڵان بە زمانی دایکی خۆیان پەروەردە بکرێن، چونکە ئەم زمانە تاکە زمانە کە منداڵان بە باشترین شێوە لێی تێدەگەن.
لە باسی پاراستنی زمانی کوردیدا یەکەم خاڵ کە پێویستە گرنگی پێبدەین ئەوەیە کە زمانی کوردی پێکهاتەی ناسنامەی ئێمەی کوردە. زمانی کوردی هەم ئامرازی پەیوەندیی ئێمەیە لەگەڵ یەکتر و هەم پەیوەندی نێوان نەوەکانە. هەر ئەم زمانەیە کە میراتی کولتووری ئێمەی لە ڕابردووەوە تا ئێستا پاراستووە.
لە کۆتاییدا پێویستە بگوترێ جیهانی بوونی خێرا و سەرهەڵدانی میدیای بینراو و فەزای مەجازی و پەیوەندی وایکردووە زمانناسان و نووسەران و چالاکوانان بتوانن زمانی کوردی زیندوو بکەنەوە و بیپارێزن. زۆر گرنگە سوود لە سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی ئەدەبی کوردی لەلایەن هونەرمەندان و شاعیرانی کوردەوە وەرگرین و سینەماکارانی کورد پێویستە بابەتی کوردی بۆ فیلمی کوردی بەکاربهێنن. گۆرانیبێژانی کورد لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی گرنگیان لە بەرهەمهێنانەوە و پاراستنی زمانی کوردیدا هەبووە. نووسەران دەتوانن بە لێکۆڵینەوەی زانستی ڕاستی زمانی کوردی بسەلمێنن. تەنانەت پێکهاتە کوردییەکانی دوور لە زێدی خۆیان دەتوانن ئەو دەرفەتانەی لەوێ هەن بۆ بڵاوکردنەوەی زمانی کوردی بەکار بهێنن و دواجاریش هەوڵی پاراستنی زمانی کوردی بدەن.

دسته بندی: فرهنگ و هنر برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد