برچسب زده شده با : محمد بهروان

گوڵم وەرە تۆ ببینە، کزەی چزەی زامی دڵم چۆنی خستوم لە نێو جێدا، مڵۆزمی پڕ سامی دڵم دەردی دوریت شێتی کردم، ئاوارەی کێوو شاخانم نامورادی وای لێکردم، میوانی ئاخ و داخانم دڵ بە دایمە دەناڵێنێ، زووخاوەکەی هەڵدەڕێژێ یاد و هیوای ئەوینی دڵ، بە دوای یەکدا دادەبێژێ هەناسەی سارد بۆتە هاودەم، تین و توانام لا نەماوە […]