true
true
true
ئه‌مجه‌د غوڵامی “ته‌مه‌نی چیرۆکی کوردی زۆر له‌وه که‌متره که بتوانی باس له خه‌ساره‌کان و که‌مایه‌سییه‌کانی بکه‌ی، هه‌روه‌ها زۆر که‌متر و دره‌نگتره له‌وه‌ی بۆتیقایه‌کی بۆ ده‌ستنیشان بکه‌ی.” له هه‌ر دوو حاڵه‌تدا چیرۆکی کوردی به هۆی هاوکاتێتی له گه‌ڵ سازبوونی گوتاره جۆراوجۆره‌کانی ئایدیالۆژیی ناو جۆگرافیای کوردستان و ئه‌و گوتارانه‌ی به شیوه‌ی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ ده‌ره‌وه‌ستیان به باردودۆخی […]
true
ئه‌مجه‌د غوڵامی
“ته‌مه‌نی چیرۆکی کوردی زۆر له‌وه که‌متره که بتوانی باس له خه‌ساره‌کان و که‌مایه‌سییه‌کانی بکه‌ی، هه‌روه‌ها زۆر که‌متر و دره‌نگتره له‌وه‌ی بۆتیقایه‌کی بۆ ده‌ستنیشان بکه‌ی.”
له هه‌ر دوو حاڵه‌تدا چیرۆکی کوردی به هۆی هاوکاتێتی له گه‌ڵ سازبوونی گوتاره جۆراوجۆره‌کانی ئایدیالۆژیی ناو جۆگرافیای کوردستان و ئه‌و گوتارانه‌ی به شیوه‌ی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ ده‌ره‌وه‌ستیان به باردودۆخی کوردستانه‌وه بوو، ناچار بووه گیرۆده‌ی جۆرێک ملکه‌چی له به‌رامبه‌ر پرسه تیۆرییه‌کان و گوتاره زاڵه‌کان بێ و نه‌توانێ ڕه‌وتی لۆژیکی/مێژوویی خۆی بپێوێ و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه به هۆی دابڕانی ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه‌ی کوردی له سه‌رچاوه فوڵکییهکانی ناو حه‌قایه‌ت و به‌یت و به‌سه‌رهاته مێژووییه‌کان و ته‌نانه‌ت ئه‌و سه‌ره‌تا نڤیسارهی که که‌سانی وه‌ک مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی سه‌رپشکی بوون. له هه‌مان کاتدا ئاڵۆزی و ئیش کردن به که‌سایه‌تی تایبهتیگهرانه و گشتخوازانه و گه‌لێجار فرهکردهوه له ناو که‌شێکی بێزهمانی و بێمهکانی، به گه‌ڵاڵه‌یه‌کی شپهرزه و بێبه‌ری له ڕووداوی چیرۆکئاسا ده‌سکه‌وتی ئه‌و شێوه له مهلکهچێتی چیرۆکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بووه و هه‌ر خۆیشی بووه‌ته هۆی جۆرێک بێناسنامه‌یی و بێشوناسیهتی.
که‌واته ئه‌و دیکتاتۆریه‌ته له گێڕانه‌وه که گهڵێجار وه‌ک خه‌سارێک باسی لێده‌کرێ ده‌رئه‌نجامی دۆخێکی پاسیڤ و ترسه‌نۆک و شه‌رمێونه که بۆ گێرانه‌وه یان نهگێرانهوهی شته‌کانی ناو جیهانی خۆی به‌رده‌وام ئیزن له ئه‌ویترێک وه‌رده‌گرێ که خۆی له رێگه‌ی گوتاره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و تیۆرییه‌وه به‌سه‌ر چیرۆکی کوردی‌دا داسه‌پاندووه و هیچکات ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به‌م نۆرمه نه‌داوه که بتوانێ له ناو فیلدێکی سه‌ربه‌خۆدا و ته‌نیا بۆ مه‌راقی گێرانه‌وه ئیش بکا و بتوانێ له لای خۆیه‌وه ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ فیلدهکانیتر ده‌ستنیشان بکا و به‌رده‌وام به‌وه تاوانبار کراوه که بۆ نه‌یتوانیوه وه‌ڵامده‌ری ئه‌و حه‌قیقه‌ته بێت که له ده‌ره‌وه‌ی چیرۆک ئاماده‌یه و ده‌بێ چیرۆک‌نووس له یه‌که یه‌که‌ی ڕسته‌کانیدا به کاری بێنێ و به‌سه‌ری کاته‌وه.
به گشتی پهپکهخواردنی ئه‌و جیهانه ته‌نگه‌به‌ره به هاوێری چیرۆکه‌وه، وای کردووه که چیرۆک‌نووس به ژێستێکی رۆشنبیرانه‌وه، زۆرتر وه‌ک ده‌مراستی سیاست و مامۆستایه‌کی ئه‌خلاقی ده‌رکه‌وێ و هه‌ر ئه‌و شتانه له زمانی که‌سایه‌تییه‌کانی بگێڕیته‌وه که خۆی بڕوای پێیه‌تی، یان باشتره بڵێن ئه‌ویترێک باوه‌ری پێیه‌تی که وه‌ک وتمان چیرۆکی له ناو ئه‌دگار و هابیتاسهکانی خۆیدا نغرۆ کردووه.
پێشکه‌وتنی جیهانی ئایدیالۆژی و تیۆری به نیسبه‌تی ده‌قی گێڕانه‌وه، گه‌ر نه‌ڵێن بووه‌ته هۆی سازبوونی گوتارێکی ئه‌رباب و کویله‌یی و مه‌یلێک بۆ به فه‌رمی ناسران، ئه‌وا بووه‌ته هۆی سڕینه‌وه‌ی نه‌ریتێک که وه‌ک رۆح و ناوی باوک ته‌ژییه له ته‌واو تهسێقهکان و ئۆبژه‌کانی مه‌یل و هه‌ر خۆی له رێگه‌ی حافیزه‌وه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی گێرانه‌وه‌یه. چونکا رێک به‌و ئه‌ندازه‌ی که گوتاره زاڵه‌کان حه‌زیان له نامێژوومهندی و وه‌ستاندنی زه‌مانی له زه‌مانی هه‌نووکه‌ییدا بووه، چیرۆکیش ناچارکراوه خۆی به به‌شداری تاوانی مه‌رگی باوک بزانێ و بۆ به فه‌رمی ناسران، پێڕه‌و و ملکه‌چی مه‌یلێک بێت که ده‌ستی باڵای بووه له دروستبوونی ئه‌و وه‌یشوومه مێژووییه‌ی که وه‌ک ریچارد کێرنی ده‌ڵێ: وه‌ک به‌ربه‌ستێک له به‌رده‌م گێڕانه‌وه‌ی مێژوویی، چیرۆکی داته‌کاندووه له توانستی ڕووداومهندی و چیرۆکئاسابوون.
که‌چی گه‌مه‌که به‌وه کۆتایی پێ نایه، به‌ڵکوو په‌یوه‌ندی نیووان ئه‌م دووه وه‌ک په‌یوه‌ندییه‌کی مهرگخوازانه، هه‌ر له بنیاتی دهستپێکیانهوه هه‌ڵگری هه‌وڵێکن بۆ پاساودان به بوون و ئاماده‌بوونیان وه‌ک فیزێک له به‌رامبه‌ر ئه‌ویترێکی گه‌وره که ته‌نیا به مه‌رجی زیندووبوونی ناوی باوک مانای هه‌یه. هه‌وڵێک که زیاتر خراوه‌ته ئه‌ستۆی چیرۆک هه‌تا به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی مه‌یلی فه‌وتاوی ئه‌و گوتارانه، ناچار بێ خۆی بکاته به‌ستێنێکی لیریکایی که که‌سایه‌تییه‌کانی وه‌ک ناوێکی گشتی و جوانیناسی کراوه، بیرهێنهرهوی ناوی باوکێکن که دوای مراندنی بووه‌ته ئۆبژه‌یه‌کی نامومکینی مه‌یل.
چیرۆکی کوردی له وه‌ها دۆخێکی جینایه‌تکارانه‌دا و له ژێر قورسایی به‌رپرسایه‌تی مه‌رگی باوک، به‌رده‌وام خه‌ریکی شینگێری و هه‌ڵکێشانی هه‌ناسه‌یه‌کی پڕسۆز و ڕقئهستوورانهیه به نیسبه‌تی خۆی و کۆمه‌ڵگای به‌رده‌نگی و ڕه‌نگه هه‌ر قورسایی ئه‌م بارهشه که چیرۆکی کوردی تووشی ئه‌و خه‌سارانه کردووه که له سه‌ره‌تای ئه‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌یان پێ درا.
که‌چی گه‌ر خودی دۆخه‌که وه‌ک سیمتۆمێک (Symtom) (هه‌م به مانای هێمای نه‌خۆشی و هێمای له‌شساغی) لێک بدرێته‌وه، ده‌توانین باوه‌ڕ بێنین که رێگای چاره‌سه‌ری چیرۆکی کوردی گرێی خواردووه به جۆرێک ئاگاداربوونه‌وه‌ی خودی چیرۆک له که‌مایه‌سییه‌کان و چۆنیه‌تیی یه‌کلابوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ مه‌یلی ئه‌ویترێک که ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی بۆ ڕه‌خساندووه و تا ئێستا وای کردووه که مه‌یلی چیرۆکی کوردی مه‌یلی گوتاره ئایدیالۆژییه‌کان و تیۆرییه‌کانی سه‌رده‌م بێ.
ئه‌م یه‌کلاکردنه‌وه‌ش له راستیدا ته‌نیا به په‌نابردنه به‌ر حافیزهیهک مومکینه که هه‌م به یاد (مێژوو و ریوایه‌ته مێژووییه‌کان) و هه‌م به یاده‌وه‌ری (ژیان و به‌سه‌رهاته‌کانی خۆی) ده‌وڵه‌مه‌نده و له رێگای هه‌لسووکه‌وتی بێشه‌رمانه و بێدڵهڕاوکه له گه‌ڵ ئه‌م دووه، واته به پاراستن و دووپاتکردنه‌وه‌یان، یاده‌وه‌رییه‌کی حیماسی ده‌خه‌ملێنێ که وه‌ک بینامین ده‌ڵێت: “سه‌ره‌کیترین توخمی ئیلهامده‌ری گێڕانه‌وه‌یه”.
true
true
true
شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید
- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد