شیرین ستایش بێ زەحمەت خۆتان بە تەواویەتی بۆ خوێنەران بناسێنن. من ئەرەستوو سۆهرابی نیا ڵە دایک بووی ساڵی ۱۳۵۵ڵە شاری بۆکان. پیشەی ئەسلیم وەک پیشەی بنەماڵەکەم هەر خەیاتی بووە و ساڵانێکه هەر ڵە قۆناغی منداڵیەوە خەریکی کاری هونەریم لە بواری گۆرانی دا. شی کردنەوەی ئێوە لە هونەرو موسیقا چییە؟ بە گشتی هونەر لە روانگەی منەۆە […]

شیرین ستایش

بێ زەحمەت خۆتان بە تەواویەتی بۆ خوێنەران بناسێنن.
من ئەرەستوو سۆهرابی نیا ڵە دایک بووی ساڵی ۱۳۵۵ڵە شاری بۆکان.
پیشەی ئەسلیم وەک پیشەی بنەماڵەکەم هەر خەیاتی بووە و ساڵانێکه هەر ڵە قۆناغی منداڵیەوە خەریکی کاری هونەریم لە بواری گۆرانی دا.

شی کردنەوەی ئێوە لە هونەرو موسیقا چییە؟
بە گشتی هونەر لە روانگەی منەۆە زۆر پیرۆزە بە تایبەت هونەرێک ڵە ناخی ئینسانەوە سەر چاوە بگرێ و بتوانی بڵاوی بکەیەوە بە هاوتاکانی خۆت چۆنکه موسیقا خۆراکی رۆحە، هونەریش بە گشتی کەسایەتی خودی نەفەرکە دەردەخات که چەندە توانیبێتی خزمەت پکا بە باشی.

چۆن بوو خۆلیای گۆرانی بێژی بوون؟ئامێریش دەژەنن؟
من گۆرانی وتن ڵە ناخم دا گەورە بووە چونکه باوکم دەنگی خۆشە و گۆرانی زۆر باش دەزانێ و ڵە دەنگ خۆشانی سەردەمی خۆی بووە جیاواز لەوە مامه کانیشم هەر بەهرە ی دەنگ خۆشیان هەبوو و تەنانەت شمشالیشیان لێدەدا.

لە بواری گۆڕانی بێژی دا ڵە کامە کەسایەتیەکانی ئەو هونەرە ڕەچاوتان کردووه ۆ لە کامە بوار دا پێرەوی دەکەن؟
من هەموو بابه تێک گوێ دەگرم بە تایبەت کەسایەتیەکانی کورد وەک مامۆستاکەی خۆم خۆشم بە قوتابی قووتابخانە ی ئەوان دەزانم؛وەک مامۆستایان زیرەک، خالقی، ماملێ، کاک ناسر. ئەو چەند کەسایەتیە لای من ناسنامەی گۆرانی کوردین هەر ڵە سەر قووتابخانە بە ئەوان منیش وەک گۆڕانی بێژەرێکی کلاسیک و بە تایبەت “ئارابسک”کارم کردوە.

ئێوە پێوەندێیکی تایبەت تان هەبووه ڵەگەڵ مامۆستا قاڵە مەڕە ؟له و بارەوە بۆمان باس کەن.
مامۆستا قاله مەڕە بۆ من کەسێکی خۆشەویست بوو ساڵانێک هاتوو چۆمان بوو هەموو ڕۆژێک لە بارودۆخی ژیانیم ئاگادار بووم، من شتێکم وەکو سیحر لەو دا بەدی دەکرد ڕەنگە زۆر کەس ئەو هەستەی ڵە ناخی دا نەبوایە تەنانەت تا ڕۆژی مردن بە جێم نەهێشت سەری لەسەر باسکم بوو گەر کۆچی دوایی کرد هەزار ڕەحمەت ڵە گۆری باوکی شمشاڵ.

ڵەگەل مامۆستا ناسری رەزازی پێوەندیتان چۆنە؟
مامۆستا ناسر ڵە سەرەتای لاویەتیمەوە خۆشم ویستووە.مامۆستا ناسر وەک باوک، وەک هاورێیکی زۆر تێکەڵ بۆ من هەموو کەسە وەک کەسە شیرینە کانی ناو ژیانم هیوادارم تەمەن درێژ بێت..مامۆستا نمونە یێکی گەورە یە بۆ ژیانی ڕۆژانەم

چە جۆر کۆنسێرتێکتان بەرێوە بردووه؟لەو بارە وە کێشە یێکیشتان هەبووە؟
من ڵەگە ل هاورێ حەسەن زیافەتی یەکەم کەس بووین کە بەرهەمی تەلەڤزیۆنمان خوڵقاند نەک ڵە بۆکان بەڵکو لە کوردستانی ئێران دیارە لەو کاتەوە تا ئێستاش کە خۆمان کەمێک دوور خستۆتەوە بە سەدان کۆسپ هاتە سەر رێمان.
کەموو کەسەری هونەرمەندان ڵە وڵاتی ئێمە قەت چارە سەر نابێ بۆیە زۆربەمان واز دێنین له هونەر،بە دەیان کۆنسێرتم بردووتە سەر شانۆ لە هەمووشیان رازیم بەڵام هەر هەموویان کێشە ی خۆی هەبووە له هەموو بوارێک دا

پێتان وایە ڵە گەرەکە کوردنشینەکان ئەو رێگەی گۆرانی بێژیە هەیە کە هەمووی زانیاریە کانی پێویست بۆ گۆرانی بێژ بوونتان ببێت؟
مەنتەقەی ئێمە بە تایبەت جوغرافی کوردستان ئاوو هەر وایە خاوەن چیای بەرزو کاریگەری زۆرە بۆ درووست بوونی گۆرانی بێژ، بۆیە بە تایبەت لە سنووری موکریان دا پتر گەنجینە خەوتووە ڵە کۆنەوە تا ئێستا هەر وەها فۆڵکڵوری تایبەت بە موکریاۆ چۆنکە لە رووی جۆغڕافی وە سنوورمان ڵەگەڵ بادینی و ئەردەڵان ۆ فیزۆڵا بەگی هەیە کە ناوچه ی فیزۆڵلا بەگیش خەزینە بۆ فۆڵکڵۆر بەڵام خۆزگە ڵە باتی ئەو هەموو گۆرانی بێژە کەمێکیش ژەنیار و شاعێری باش پەروەردە ده بوون بە تایبەت لە ژەنینی ئامێره کانی (فوو) دا یا خود ئامێڕە کانی (مەزاربی) دا ژەنیارە باشەکانی ئێمە بە قامکی دەست دێنە شماردن لە بەرامبه ر دا گۆرانی بێژمان زۆر زیاترن

بەراوردی خۆتا لە پێوەندی ئەمرۆیی سۆشیاڵ مێدیا ڵەگەڵ میوزیک چۆنە؟
دیارە من ڵەگەڵ رێزم مەبەستم هەر جۆرە گۆرانی بێژێکی نییە،هیوادارم ئەو ئەزیزانە که دەچنە وە زەماوەند بەهرە ی جوانیان تێدایە هەر بایەخ بە هەڵپەرکێ دەدەن،هەر چەند ئەویش بەشێک ڵە کڵتوور و فەرهەنگمانە بەڵام دەتوانن ڕۆلی خۆیان ببینن ڵە بواری کاری باشتر دا،بۆ ئەوە ی بمێنێ بۆ نەوەی داهاتوومان.

بۆ ئەوە ی خۆشەویستی ئەرەستوو سۆهرابی نیا هەڵکەوتێک نەبێت و شانسیکیش نەبێ رێگای خۆی هەر وا بروات، بەرنامە ی بۆ داهاتو چۆن دەبێت؟
من خۆم کەسێکم کە هەر گۆرانێیک ئەورۆ بڵاو دەبێتەوە چاوی لێ ناکە م، زەماوە ندێک هۆنراوە ی موزیکەکەی دەنگه کە بە دڵم نەبێ گوێی لێ ناگرم، بە داخەوە چەند تەلەڤزیۆنمان هەیە کە بە هەموویانەوە یێک تەلەڤزیۆن ناهێنن. ڕاگەیاندن شوێنی تایبەتی ئەساسی و ڕۆلی بەرچاوی دەبێ هەبێت نەک هەر بیان هەوێ کات بەرنە سەر. من کاتی خۆی زۆرم زەحمەت کێشا تا بووم بە گۆرانی بێژ. لە بیرمه یەکەم جار ساڵی ۱۳۶۹ چوومە سەر شانۆ ڵە هۆلی وەحدەتی بۆکان،قەتم ئەو ڕۆژە لە بیر ناچێ پێش ئەویش لە کانونی ئەوسای بۆکان ڵە خزمە ت مامۆستایاۆ ئەبووبەکری مۆکری و کاک حەسەنی دەرزی دا قوتابیەتیم کردووە دوای ئەویش و بە ئێستاوە هەر خۆم بە قەرزدارو شاگردی چەن کەسێکی تر دەزانم کە هەمیشه دەستیان گرتووم رێنوێنیان کردووم و هەموو ڕۆژێک شتی باشتر فێر دەبم دنیای هۆنەر پڕە ڵە فێر بووون و قەت تەواو نابی جا بۆیە ئەو شانسە بە خۆم ده ده م کە خۆم زۆرم زەحمەت بۆ نێوی خۆم کردووه. بە داخەوە ئێستا یێک ڕۆژە دەبێ بەوە ی کە دەستی راست و چەپی خۆیان ناناسن تەنها ڕاگە یاندنی سەقەت و خەڵکانێک کە فڕیان بە هونەرەوە نییە گەورە یان دەکەنەوە.
ڵە بواری موزیک دا دەبێ بڵێم بۆ ئەوە ی ڕاهێنان دەنگی خۆم پکەم و دەنگە کان لێک کەمەوە گامە کان هەموو کات لە مێشکم دابێ هەر لای هاورێی خۆشە ویستم مامۆستا عەبدووڵلا خودایی ساڵانێکە راهێنانم پێ دەکا بە ئامێری کیبۆرد بەڵام وەک باری پیانوکەی من به کاری دێنم وەک زانست و مامۆستا نا تەنها بۆ راهێنانی خۆم لەسەر وەزنوو نۆتەکان بە کاری دێنم گۆرانی بێژ حەتمەن دەبێ ئامێرێک بزانێ بۆ ئەوە ی لە دنیای ئەمرۆی هۆنەردا کەمی نەهێنێ.
مامۆستا عەلی مەردان و مامۆستا تاهیر تۆفیق وە زۆربە ی گۆرانی بێژانی تریش وەک ئەساس(عود) یان بە کار هێناوە بۆ ئەوانەمی باشتر گۆرانی بلێن.
ڵە کۆتایی دا سپاس بۆ ئێوه که منتان بەسەر کردەوە.هیوادارم پەرە به کارتان بدە‌ن لە بوواری هونەردا.

دسته بندی: جامعه, سایر برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد