ەرگێڕان و پەیجوویی: کەریم ڕەحمانی شک لەوەدا نییە ئەگەر داهێنانەکانی تۆماس ئالوائەدیسون نەبوایە ئەوڕۆکە شێوەی ژیانمان بە شێوەیەکی دیکە دەبوو.ئەم داهێنەرە سەیر و بێ هاوتایە، بە داهێنانە هەژەند و سەیرە، یەک لە دوای یەکەکانی خۆی کە لە تاقیگای نیوجێرسی سەریان وەدەردەنا، ژینی ئێمەی لە زۆر بارانەوە گۆڕی. ئەدیسون ساڵی ۱۸٤۷ز لە وەلایەتی ئۆهایو لە دایک […]

ەرگێڕان و پەیجوویی: کەریم ڕەحمانی

شک لەوەدا نییە ئەگەر داهێنانەکانی تۆماس ئالوائەدیسون نەبوایە ئەوڕۆکە شێوەی ژیانمان بە شێوەیەکی دیکە دەبوو.ئەم داهێنەرە سەیر و بێ هاوتایە، بە داهێنانە هەژەند و سەیرە، یەک لە دوای یەکەکانی خۆی کە لە تاقیگای نیوجێرسی سەریان وەدەردەنا، ژینی ئێمەی لە زۆر بارانەوە گۆڕی.
ئەدیسون ساڵی ۱۸٤۷ز لە وەلایەتی ئۆهایو لە دایک بوو. یەکەم داهێنانی لە تەمەنی بیست و دوو ساڵیدا و دوا داهێنانیشی دوو ساڵ پێش مردنی لە ساڵی ۱۹۳۳دا تۆمار کرد.ئەم کابرا بزۆزە لە درێژایی ژینیدا ۱۰۹۳ داهێنانی لە ئەمریکا و ۱۲۰۰ داهێنانیشی لە دیتر وڵاتان تۆمار کرد.
بە شێوەیەکی مامناوەندی هەر بە دوو حەوتوو دەزگایەکی نوێی داهێناوە. داهێنانەکانی ئەدیسون لە هەشت دەستەدا پۆلین دەکرێن کە بریتین لە باترییەکان – گڵۆپ (لامپ) – گڕامافۆن (قەوان ) – دەزگای تۆماری دەنگ – سیمان ( چیمەنتوو)- پەیدۆزی کانەکان – وێنەگەلی بزۆز (تصاویر متحرک ) – تێلگڕاف و تەلەفوون.کە لە نێۆ واندا وێنەی بزۆز و گڵۆپ و گڕامافۆن لە هەموان بە نامییەترن.
داهێنانە پشت گوێ خراوەکانی ئەدیسون
۱. دەزگای کارەبایی تۆماری دەنگدان: لە تەمەنی بیست و دوو ساڵیدا کە بە ناو ئوپەڕاتۆڕی تێلگڕاف خەریکی کار بوو، ئەم دەزگایەی داهێنا و تۆمار کرد. ئاڕمانجی لەم کارە جوێ کردنەوەی دەنگی “بەڵێ ” و ” نا ” ی کونگرەی ئەمریکا بوو کە بژاردن و جیاکردنەوەی دەنگەکانی خێراتر دەکرد. کونگرێس بە بیانووی ئەوەی ڕێگری لە مشت و مڕی ئەندامانی کونگرە دەکا دەزگاکەی نەویست و دەزگای ئەدیسونی بیست و دوو ساڵە، بە گۆڕستانی سیاسەت سپێردرا.
۲ – قەڵەمی گەڵاڵەڕێژی نوێنەک(الگو):
ئەم دەزگایەی لە ساڵی ۱۸۷٦ داهێنا کە بە بابی پێنووسی خاڵکوتینی ئەوڕۆیی دەژمێردرێ.یەکەم کەرەسە بوو کە دەیتوانی لە بەڵگەنامەکان کۆپی و ڕوونووس هەڵگرێتەوە.
۳ – دەزگای جوێ کەرەوەی مێگناتیسی کانی ئاسن:
ئەدیسون ئەم دەزگایەی بە مەبەستی جیاکردنەوەی ئاسن لە نائاسنەکانی بەردی ئاسن داهێنا.ئەو کارەی بە یارمەتی ئاسن ڕفێن (آهن ربا ) دەکرد. هەرزانی ئاسن بووە هۆی مایەپووچی ئەدیسون و وەلانانی دەزگاکە.
٥ – کونتۆڕی کارەبا : کاتێ کارەبا بە ماڵان درا کێشەی ئەوە هەبوو چلۆن ڕادەی کەڵک وەرگرتنی هەر ماڵێ بزانن. ئەدیسۆن بە داهێنانی کونتۆڕ ئەوگرفتەی چارە کرد بەڵام بە هۆی ئاستەنگی خوێندنەوەی ئەو جۆرە کونتۆڕە داهێنانەکە وەلانرا.
٦ – ئوتومبیلی کارەبایی:
لە ساڵی ۱۸۹۹ دەستی بە چێکردنی باتری قلیایی کە دەیتوانی شاڕژ و پڕ کرێتەوە، کرد.باترییەکان هەتا مەودای ۱٥۰کیلۆمیتر بڕیان دەکرد. هەرزانی بینزین لەو سەروحەدەدا خۆڵی فەرامۆشی بەسەر ئەم داهێنانەشدا کرد.
۷ – دیتنەوەی ڕێگە چارەی خراپ بوونی میوە:
ئەدیسون میوەکانی دەکردە ناو قوتوویەکەوە و پاشان هەواکەی خاڵی دەکرد. چونکێ میوەکان هەوایان لێنەدەکەوت پتر دەمانەوە و درەنگتر خرا دەبوون.ئەم داهێنانەی لە ساڵی ۱۸۸۱ تۆمار کرد.
۷ – خانووی بیتۆنی: ئەدیسون کە چیمەنتووی داهێنابوو لە ساڵی ۱۹۱۷ دا خانووی ئامادە بە قاڵبی بیتۆنی بۆ ماڵە هەژارەکان ساز کرد ئەم ماڵانە ناڕێک و ناحەز بوون ئەدیسون داهێنەرێکی لێهاتوو بوو بەڵام مێعمار و گەڵاڵەڕێژێکی ناشارەزا بوو بۆیە داهێنانەکەی وەلا نرا.
۸ – موبلی بیتونی :
ئەدیسون بیری کردەوە کە خەڵک کۆڵێ دراڤ بۆ موبل و تەخت تەرخان دەکەن پاشان خرا دەبێ، دەشکێ، دەخورێتەوە، لە هاتوچۆدا شل دەبێتەوە. هات موبل و تەخت و… بیتۆنی ساز کرد.ئەدیسون بیری لەوە نەکردبۆوە کە خەڵک دوای ساڵێ یان دوو و …ساڵ دەشێ دیکۆڕەکان بگۆڕن ئەم گەڵاڵەشی تەنیا لە بەڕێوەبەری تۆمار مایەوە و کردەیی نەکرا.
۹ – بووکەڵەی یان وەویلەی وتەبێژ :
گڕامافوون کە خۆی دایهێنابوو ،هات قەوانی چووکەی لە ناو بووکەڵەکەدا دانا ئەمجار بە هەڵکردنی گڕامافوونەکە وەویلە دەنگی لێوە دەهات. خشەخش و نا ڕوونی دەنگەکە بووە هۆی پشت گوێ خرانی ئەم داهێنانە.
۱۰ – تەلەفوونی پێوەندی لەگەڵ ڕۆحی مردوان:
لە ساڵی ۱۹۲۰ ئەم دەنگۆیە داکەوت کە ئەدیسون وەها دەزگایەک ساز دەکا چەند جاریش دەگەڵ ڕۆژنامەکان لەوبارەوە دوا.هەتا دواهەناسەی کەس وەها دەزگایەکی لێ نەدی تەنیا باس و خواسەکەی لە ڕاگەیەنەکانەوە بوو.
ژێدەر :گۆوارەکانی دانشمەند و ماشێن

دسته بندی: جامعه, فرهنگ و هنر برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد