موحەممەد رسووڵ چراغی چیا پێش نوێژ و وانەبێژی مزگەوتی حەزرەتی یۆسف لە بۆکان رۆژی شەمۆ. رێکەوتی: ۲۲ مانگی خەرمانانی ساڵی ۱٤۰۱ کۆچی هەتاوی، بە رێکەوت لە گەڵ ۱٥ مانگی “محرم”ی ساڵی ۱٤٤٤ کۆچی مانگی، بەرابەر لە گەڵ ۱۳ مانگی “اوت”، ساڵی ۲۰۲۲ زاینی، هاوکات لە گەڵ ساڵی ۲۷۲۲ کوردی. بە بۆنەی کۆچی دوایی گەورە زانای […]

موحەممەد رسووڵ چراغی چیا

پێش نوێژ و وانەبێژی مزگەوتی حەزرەتی یۆسف لە بۆکان

رۆژی شەمۆ. رێکەوتی: ۲۲ مانگی خەرمانانی ساڵی ۱٤۰۱ کۆچی هەتاوی، بە رێکەوت لە گەڵ ۱٥ مانگی “محرم”ی ساڵی ۱٤٤٤ کۆچی مانگی، بەرابەر لە گەڵ ۱۳ مانگی “اوت”، ساڵی ۲۰۲۲ زاینی، هاوکات لە گەڵ ساڵی ۲۷۲۲ کوردی.
بە بۆنەی کۆچی دوایی گەورە زانای ئایینی شاری بۆکان و مەڵبەندی موکریان، یانی خودا لێخۆش بوو جەنابی “حاجی مامۆستا مەلا عەبدوڕەحمانی ناسری” خاوەنی ئیخلاس و ئیمان، پێش نوێژ و وتاربێژی بە ناوبانگی پێشووی مزگەوتی حەزرەتی عومەر لە شاری بۆکان، گەورە نووسەر و شاعێری دڵسۆز و مەزنی گەلی کوردی مێهرەبان، لە مزگەوتی جامیعەی شاری بۆکان، کۆبوونەتەوە مامۆستایان و شاعێران و نوسەران.
پێشەکی سەرەخۆشی لە هەموو مامۆستایانی ئایینی، فەقێکان، نووسەرەکان، شاعێرەکان، رووناکبیرەکان، خەڵکی بە ئەمەک و دڵسۆز و دین خۆشەویستی شاری بوکان، هەروەها هەموو کورد و کوردستان و گەلی گەورە و بەڕێزی وڵاتی ئێران دەکەم، هەروەها پڕ بە دڵ سەرەخۆشی لە هاوسەری بەڕێزی و کوڕ و کچەکانی و هەموو خزم و کەسەکانی مامۆستا دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
بەڕاستی کۆچی “حاجی مامۆستا مەلا عەبدورەحمانی ناسری” شریخەی هەورە تریشقەیەک بوو هەموومانی راچەڵەکان، بریسکەی چەخماخەیک بوو دڵ و گیانمانی بە تەواوی سووتان، بەڵام لە بەرانبەر تەقدیری خودای بەدێهێنەری هەموو بوونەوەر، هیچ چارەیەک نیە جگە لە تەسلیم و خۆڕاگری و سەبر
خۆشەویستەکان!
دانیشتوانی بەرێز و خۆشەویست و مێهرەبان!
مامۆستایان و شاعێران و نووسەران!

ئایا دەزانن ئەو جاریش ئەستێرەیەکی پڕشەنگداری ئاسمانی عیلم و زانیاری کوژایەوە، درگای مەدرەسەیەکی دیکەی ئایینی لە کوردستان داخرایەوە، پێنووسێکی گەورەی دیکە لە پێنووسەکانی عیلم و ئەدەب لە نووسین کەوتن، فێرخۆازانی فێرگەیەکی دیکەی کوردستان لە بەر بێ چرایی سەریان لێنایەوە بۆ هەمیشە خەوتن، دوانگەیەکی دیکەی پڕ قیمەت و پڕ بەها بێ دەنگە، مزگەوتێکی دیکەی ناوداری وڵاتەکەمان کش و مات و بێ ڕەنگە، وتاربێژێکی دیکەی فەسیح و بەلیغ و بە توانا سەنگەری خەباتی چۆڵ کرد، ئەو کەسەی کە زار و زمانی مولحد و کمونیست و بێ باوڕانی دەبەست و دەستی هەموویانی کەلبچە دەکرد، بە سیلاحی عیلم و زانیاری لە هەموو شوێنی هێرشی دەکرد، حەقی دەکوت و ناحەقی دەکوتا و وەکوو شەپۆلی زەریا دژ بە ناحەق هاشاوڵی دەبرد، یەک روو و یەک زمان و یەک دڵ دەهاتە مەیدانی تەبلیغ و بانگەوازی، لەو رێگەدا جگە لە خودا بە هیچ شت و بە هچ کەس نەیبوو نیازی، دژی خۆرافات و پڕ و پووچ و بیدعەت بوو، دڵسۆزی ئایین و گەل و هۆز و میللەت بوو، تەمەنی لە رێگەی خزمەت بە دین و عەقیدە و بیر و باوەڕ و گەلکەی دانا، لەو رێگەدا پێی گەیاند دەیان و سەدان مەلا و فەقێ و زانا، نۆزدە ساڵی رەبەق لە ئاوایی “جەمۆغە”ی سەر بە شاری بۆکان، خەریکی وانەبێژی و وتار بێژی و نووسین بوو بێ ماندوو بوون و بێ وچان، دەیان و سەدان شاگردی باشی تێگەیاند و پێگەیاند، لە پاشان لە لایەن خەڵکی دڵسۆز و تێگەیشتووی بۆکان بە رێز و ئێحتیڕام پێیان راگەیاند، تا وەکوو مامۆستا و پێش نوێژ و وانەبێژ تەشریف بێنتە مزگەوتی حەزرەتی عومەر سەلامی خودای لەسەر، لەو مزگەوتەش خزمەتێکی زۆری بە خڵک و مەلا و فەقێکان کرد و داری عیلم و هیوا و ئاواتی بە تەواوی هاتە بەر،
پێویستە بە کوردی و بە کورتی چاوێک بە ژیاننامەی “حاجی مامۆستا مەلا عەبدوڕەحمانی ناسری”دا بکێشین، هەر چەند مامۆستا کەم کەس هەیە لە مەلا و فەقێ و نووسەر و شاعێر کە نەناسن، بەڵام هەر بۆ یادئاوەری چەن دێرێک لە ژیاننامەکەی کە قەترە بە دەریایە پێشکەش بە برایان و خوشکانی ئازیز دەکەیەن و دەڵێین:

مامۆستا مەلا عەبدڕەحمانی ناسری کوڕی مامۆستا مەلا عەلی، ساڵی ۱۳۲۰ کۆچی هەتاوی لە ئاوایی جەمۆغەی سەر بە شاری بۆکان چاوی بە ژیان هەڵێناوە، باوکی لە ئاویەکانی “حەمامیان” و “جەمۆغە” پێش نوێژ و وتار بێژ بووە، مامۆستا ناسری سەرتای خوێندنی لە خزمەت باوکیدا لە ئاوایی جەمۆغە دەست پێدکات، لە پاشان لە فێرگە ئایینەکانی ئەوکات لە خزمەت زانا گەورەکانی وەک: مامۆستا مەلا حەسەنی مەحموودی، مامۆستا مەلا عەلی رەبانی، مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا ئەحمادیان و مامۆستا مەلا هادی ئەفخەم زادە درێژە بە خوێندن دەدات تا لە ساڵی ۱۳٤۳ کۆچی هەتاوی لە ئاوایی سەرای سەر بە شاری سەقز لە خزمەت عەللامە و زانای بە ناوبانگی کوردستان یانی مامۆستا مەلا عەبدولهادی ئەفخم زادە ئیجازە نامەی فتوا و تەدریس وەردەگرێ، لە همان ساڵدا ژیانی هاوسەری پێکدێنێ.
مامۆستا سێ کوڕ و پێنج کچی هەێە، لە پاش تەواو بوونی خوێندن دەچێتەوە ئاوایی خۆیان (جەمۆغە) بۆ ماوەی نۆزدە ساڵ بێ وچان سەرقاڵی پێش نوێژی و دەرس وێژی و نووسین و خزمەتی ئایین و گەلەکەی دەکات، لە پاش رووخانی رژێمی شا و دامەزراندنی ئینقیلابی ئیسلامی ئێران دێتە شاری بۆکان لە مزگەوتی حەزرەتی عومەر سەلامی خودای لەسە بێت درێژە بە خزمەت دەدات، ساڵەکانی هەوەڵی ئینقیلاب لە ئامۆزش و پەروەرش سەرقاڵی وانە بێژی و تەدریس بوو، لە پاشان دەستی هەڵگرت و خەریکی خزمەتی مزگەوت و فەقێ و کارباری ئایینی بوو، و زیاتر لە ٦۰ فەێی باش لە خزمەتیدا دەرسیان خوێندوە و بەهری زۆریان وەرگرتوە و ۱۹ فەقێی چاک و باشیش لە خزمەتیدا ئیجازەیان وەرگرتوە، مامۆستا سەردەفتەری ئیزدواج و تەڵاقیش بوو، هەروەها کۆمەڵی پەڕتووک و نامێلکەی بەکەڵکی نووسیوە کە دوویان بە ناوکانی:
“مەنزومەی ئەدەب و دین” و “پەندی پێشینیان” چاپ کراون، کتێبی “پەندی پێشینیان”ەکەی بۆ بەرنامەی رادیۆ مهاباد لە ساڵەکانی ۱۳٥٥ و ۱۳٥٦ هەتاوی نووسیوە کە تێکڕا ٤۸۲ پەندە، ئەم مامۆستا زانایە پیاوێکی دڵسۆز، خۆ بە کەمگر، حەق وێژ، بێ ریا، دلسۆزی فەقێ و مەلا و خەڵک بوو، ئەوەندەی ئینسان دەچووە خزمەتی باسی قوڕئان و حدیس و شەرعی دەکرد یا شێعری شاعێرانی گەورەی عەڕەب و فارس و کوردی دەخوێندەوە، زۆربەی دیوانی شاعێرانی لە بەر بوو، بەسەر مێژووی کورد و کوردستاندا زۆر بەڵەد بوو، پێی خۆش بوو مامۆستاکان هاتووچۆی بکەن و باسی شەرع و دین بکەن، لە کۆڕ و مەجلیسدا غەیبەت و تۆهمەت و قسەی پڕ و پووچ نەبوو، هەرچێکی دەزانی پێی خۆش بوو هەموو کەس بیزانێ، زۆر جار دەفتەرێکی گچکەی پێ بوو، هەر شتێک بە کەڵک و سوود ببوایە تێدا دەینووسی، ئەگەر مەلا و فەقێ دەچوونە خزمەتی دەیفەرموو ئەم شتە زۆر بە کەڵکە من یاداشتم کردوە ئێوەش بینووسن با فێری بن، دەیفەرموو، “ما کتب قر، ما حفظ فر” یا “العلم صید و الكتابة قید فقیدوا العلم بالكتابة”
من بۆ خۆم زۆر شتم لەو لێنووسەی مامۆستا هەڵگرتوەتەوە و نووسیومەتەوە، سەر ئەنجام ئەم پیاوە مەزن و بەرزە لە پاش نیوەڕۆی رۆژی هەینی، رێکەوتی: ۲۱/۵/۱۴۰۱ کۆچی هەتاوی ماڵئاوایی لە ژیان کرد و لە گۆڕستانی شاری بۆکان ئەسپەردەی خاک کرا، هەزاران رەحمەت لە گۆڕی و خودا بیبەخشێ.
“چیا” در سوگ استادش “حاج ماموستا ملا عبدالرحمن نصری” سروده است:
در هزار و چهار صد و یک ماه مرداد
روز جمعه بیست و یکم چرخ پیر خبر داد
******
خورشید دین و دانش در افول دار و گیر
در کسوف آمد اسفا آن یگانه سراج منیر
******
حجره و مدرسه بی ناز، غم و ماتم در مکان
ابر سیاهی آمده، کرده سایه بر شهر بوکان
******
کوردستان از غمش جمله دچار رنج و درد
اهل دانش ز ماتمش اندوه بار و پر ز گرد
******
نعل شکن و طرغه در عذاب و رنگ زرد
شهر و ده در ماتم او دردمند و آه سرد
******
ای دریغا پی فراق آن بزرگ مرد متین
آن مدرس دلسوز و آن مبلغ امین
******
کرد ترک ما را و اندر خاک برزخ آرمید
روز جمعه بود وفاتش ان شا الله بود شهید
******
آه از این کوچ و بار، دائما درد کثیر
هزاران عالم و دانا شد اسیر چرخ پیر
******
قزلجی و قرداغی و ربانی و پیره باب
احمدیان و بداقی و ربیعی و سبحانی نایاب
******
هزاران عالم دیگر رفتند و خالی است جایشان
ماموستا ناصری مرحوم بود از جمله ایشان
******
چیا در ماتم است بر مرگ مردان خدا
فقط گوید: یا ربنا اغفر لنا
******
لە کۆڕی عالمانی دین زانایەکی مەتین رۆیی
مامۆستایەکی گەورە بوو، خودا ناس و بە دین رۆیی
******
مامۆستا عەبدوڕەحمان ناسری، ناسری دین و دینداران
حەق ناس و حەق وێژی گەورە، بە ویقار و وزین رۆیی
******
عەبد و بەندەی خودای رەحمن ناسری رێبازی ئیسلام
رۆژی هەینی بوو کە رۆحی پاکی بە شاباڵی فڕین رۆیی
******
بە ئیخلاس و بە تەقوا بوو، دایم لە بیری عوقبا بوو
بەڕاستی زانا و مەلا بوو، لە کۆڕی ئەهلی دین رۆیی
******
نزیک بە قەڕنێ بەردەوام سەرقاڵی وانەی ئایینی
لە رێگەی پاکی پێغەمبەر بە خزمەتی شیرین رۆیی
******
ژیانی پڕ لە سەربەرزی و بە ئەدەب و دڵ پاک ژیا
بەرەو خودای خاوەن رەحمی بە عیزەت لە زەمین رۆیی
******
وەفاتی عالمی وەها زانا، گەلی گەورە و زیانبارە
خودا فیردەوسی بداتێ، بە ئیمان و یەقیین رۆیی
******
چیا بە دڵ خەفەتبارە لە بۆ کۆچی دڵ تەزێنی
بەجێی هێشتین لە ناوشینا،ئەسەف پیاوی ئەمین رۆیی

دسته بندی: فرهنگ و هنر, یاداشت ها برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد