چاوخشاندنێک بە ژیانی پڕ ڕووداو و سەرنجڕاکێشی ئیبراهیم یوونسی ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخات کە ناوبراو لە لایەکەوە بە کەسایەتییەکی ئەکتیڤ و لە لایەکی دیکەوە بە زمانزانی و زەمانناسی کتێبخانەی دەوڵەمەندی ئێرانی بۆ هەمیشە قەرزداری خۆی کردووە. هەر لە سەرەتای ئەم نووسراوەدا بە دەنگێکی بەرز دەڵێم: بەڕێز یوونسی ئێمە هەموو قەرزداری بەڕێزتانین. کتێب و کتێب خوێندنەوە […]

چاوخشاندنێک بە ژیانی پڕ ڕووداو و سەرنجڕاکێشی ئیبراهیم یوونسی ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخات کە ناوبراو لە لایەکەوە بە کەسایەتییەکی ئەکتیڤ و لە لایەکی دیکەوە بە زمانزانی و زەمانناسی کتێبخانەی دەوڵەمەندی ئێرانی بۆ هەمیشە قەرزداری خۆی کردووە.
هەر لە سەرەتای ئەم نووسراوەدا بە دەنگێکی بەرز دەڵێم: بەڕێز یوونسی ئێمە هەموو قەرزداری بەڕێزتانین. کتێب و کتێب خوێندنەوە لە ئێراندا قەرزداری ئێوەیە. بە گشتی کتێبخانەی ئێران قەرزداری ئێوەیە. چاوخشاندنێک بە سەر ژیانی پڕ ڕووداو و سەرنجڕاکێشی ئیبراهیم یوونسی ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخات کە ناوبراو لە لایەکەوە بە کەسایەتیی ئەکتیڤ، زانا و چەند لایەنەیەوە و لە لایەکی دیکەوە بە زمانزانی و زەمانناسی کتێبخانەی دەوڵەمەندی ئێرانی بۆ هەمیشە قەرزداری خۆی کردووە. نووسین و وەرگێڕانی زیاتر لە هەشتاد بەرگ کتێبی تایبەتی و گرینگ کاری هەموو کەسێک نییە و کارێک نییە کە بۆ ئیشتیا و گەمە کرابێت.
دوو تایبەتمەندیی زمانزانی و زەمانناسی دوکتۆر یوونسی لە هەندێ جێگای وەرگێڕانەکان و بەرهەمە نووسراوەکانیدا بەرچاوە. زمانزانی یوونسی هەم لە زمانی دەسپێک و هەمیش لە زمانی ئامانجدا بە چەشنێک بووە کە وەرگێرانەکانی تامی وەرگێڕان نادەن. زمانی ڕوون و ڕەسەن بە ڕاوێژ و شێوازی تایبەت و گونجاوی دەق، تایبەتمەندیی سەرەکیی وەرگێڕانەکانی ئەوە.
ئیبراهیم یوونسی زەمانناس بوو، واتە فامست و تێگەیشتنێکی دروستی لە زەمان و سەردەمی خۆی بووە و زەروورەتە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکانی سەردەمی خۆی بە باشی ناسیوە. نووسینی کتێبی “هونەری چیرۆکنووسی” ئەویش لە زینداندا وەڵامدانەوەی یەکێک لەو زەروورەتانەیە کە یوونسی بەر لە هەر کەسێکی دیکە هەستی پێ کردووە. لە شوێنێکدا دەڵێ: لە زینداندا تاقمێکی زۆر زانا، بلیمەت و لێزان هەبوو، کتێب دەخوێندرایەوە و سەبارەت بەو کتێبانە و بە تایبەت سەبارەت بە ئەدەب و وێژه باس و لێکدانەوە دەکرا و لە باسی چیرۆک و ڕۆماندا دەوەستاین و چەقمان دەبەست. ئەدەبی چیرۆک چیە؟ ڕۆمان چیە؟ حەقایەت چیە؟ وەڵامێکی ڕوون و یەکلاکراوە بۆ هیچکام لەو پرسیارانە نەبوو. هاوکات سەرچاوەیەکیش نەبوو کە پەنای بۆ ببەین.
فێربوونی هونەری چیرۆکنووسی و چوارچێوەکانی لەو سەردەمەی کە زینداندا بووین ئەویش لە رێگەی نووسین و داڕشتنی “هونەری چیرۆکنووسی” لەو شوێنەدا، وەڵامێک بوو بە زەروورەتی مێژوویی و پێداویستی کۆمەڵگای چیرۆکنووسی ئێران. هونەری چیرۆکنووسی بۆ چەندین دەیە تاقە سەرچاوەی بڕوا پێکراوە و تاقە کتێبی هەڵکۆڵینی هونەری چیرۆکنووسی لە ئێران بووە. زەروورەتی تێگەیشتنی گرینگیی ژانری کاریگەری ڕۆمانی هەر لە سەرودەمی زینداندا هەست پێ کرد و “خەونە گەورەکانی” چارڵز دیکنز و “سپارتاکووس”ی هوارد فاست-ی وەرگێڕاوە، وەک بڵێی هیوای ئازادی و خەونی رزگاریی لە داوی زینداندا لە وەرگێڕانی ئەو ڕۆمانانەدا دۆیبووەوە.
ناساندنی ڕۆمان (ئەو دیاردە رۆژئاواییە) بە خوێنەری ئێران، بێ شک لە سایەی یوونسی-یەوە بووە و خوێنەرانی ڕۆمان لەوبارەوە قەرزداری یوونسی-ن. لە رێگەی وەرگێرانەکانی یوونسییەوە بوو کە لە گەڵ بەرهەمی شازی نووسەرانێکی وەک تامس هاردی، تام جۆنز، دەستایۆفسکی، ماکسیم گۆرکی، لارێنس سترێن و … ئاشنا بووین.
یوونسی پەنجەی لە پەنجەی ئەو ڕۆمانانە خستووە کە بەر لەو کەس توانای بەرەوڕوو بوونەوە و وەرگێڕانیانی نەبوو. بۆ نموونە دەکرێت ئاماژە بە تریسترام شێندی بەرهەمی لارێنس سترێن بکەین. ترێسترام شێندی ڕۆمانێکە بە گێڕانەوەی لابیرێنتی و زمانێکی ئاڵۆز کە دەڕوانێتە ژیان و بیرۆکەی ئاریستۆکراتیک بە ناوی ترێسترام شێندی و ئیبراهیم یوونسی بە باشترین شێوە کە بشێت وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.
یوونسی هاوکاتی تێگەیشتنێکی دروست لە کۆمەڵگا و سەردەمی خۆی، دەستی داوەتە وەرگێرانی کتێبگەلێکی بە نرخ لە بواری مێژوو و سیاسەت تا خوێنەری ئێرانی ئاگاداری دۆخ و هەلومەرجی گەلانی دیکەی جیهان بێت. ئەمریکا و بزووتنەوەی نیشتمانی، ئەمریکایەکی دیکە، ڕەش پێستانی ئەمریکا، شەڕی گەورەی نیشتمانی، یادەوەرییەکانی ترۆتێسکی، یادەوەرییەکانی خۆشچۆف بەشێکن لەو جۆرە کتێبانە.
دوکتۆر ئیبراهیم یوونسی بە وەرگێڕانی کۆمەڵێک دەق لە بواری ڕەخنە و مێژووی ئەدەبی جیهان توێژەران و لایەنگرانی ئەو بوارەیشی قەرزداری خۆی کردووە. وەک بڵێی یوونسی بە پلانێکی سیستەماتیک خۆی ناچار کردووە بە ئاشنا کردنی خوێنەری ئێرانی لە گەڵ مێژووی ئەدەبی جیهان و ڕەخنەی ئەدەبی. دەستکەوتی ئەو هەوڵە وەرگێڕانی ئامانجداری ئەوە. مێژووی ئەدەبی ڕووسیا، مێژووی ئەدەبی ئەفریقا، مێژووی ئەدەبی یۆنان، توێژەکانی ڕۆمان، هونەری شانۆنامە نووسی، چاوخشاندنێک بە ئەدەبی ڕووس و … دەقەکانی دیکەی لەو چەشنە چرای رێگەی ڕەخنەگران و نووسەرانی چەندین بەرەی ئێران بوونە.
کوردۆلۆژی و توێژینەوەکانی کوردستان لەو بوارانەیە کە هەر لە سەردەمی کۆنەوە لە لایەن رۆژهەڵاتناسان و رۆژئاواییەکانەوە پێشوازیی لێ کراوە. تێگەیشتنی زەروورەتی مێژوویی وەرگێڕانی کتێبگەلێک بە ناوەرۆکی کورد و کوردستان کە ئاخێزگەی شوناسی خودی ئیبراهیم یوونسییە، یوونسی بۆ لای وەرگێڕانی کتێبگەلێک بردووە کە لەوان دەکرێت ئاماژە بە کتێبەکانی ڕاپەڕینی شێخ سەعید پیران لە نووسینی ئۆڵسۆن ڕابێرت، گەشتێک لە کوردستانی تورکیا لە نووسینی شێرین لیزێر، کوردەکان و کوردستان لە نووسینی مارتین ڤان برۆئێن سێن، بزووتنەوەی نیشتمانی کورد لە نووسینی کریس کۆچێرا و بەو ڕیسواییە، کامە بەخشین لە نووسینی جاناتان ڕەندێل بکەین.
یوونسی له‌ وه‌رگێڕانی ئه‌م کتێبانه‌دا ته‌نیا پشتی به‌ گێڕاندنه‌وه‌ و وتنه‌وه‌ی بۆچوونی نووسه‌ران نه‌بەستووە، به‌ڵکوو به‌ تێگه‌یشتن له‌ چیه‌تی خوێندنه‌وه‌ ڕۆژهه‌ڵات ناسانه‌کان و خوێندنه‌وه‌ دوا ئیستعمارییه‌کان له‌و پێشه‌کییه‌ تێروته‌سه‌لانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م کتێبانه‌ نووسیویه‌تی ، هه‌ندێ جار ڕه‌خنه‌ی له‌و ڕوانگه‌ خۆ به‌ زل زانینانه‌ی مرۆڤی ڕۆژاوایی له‌ گێڕانه‌وه‌کانیان له‌ ڕۆژهه‌ڵات و مێژووه‌که‌ی گرتووە.
له‌ پێشه‌کییه‌کدا که‌ له‌سه‌ر کتێبی گه‌شتێک له‌ کوردستان نووسراوه‌ی شری لیزر، نووسیوه‌تی، ده‌ڵێت: کورده‌کان هێشتا نه‌یانتوانیوه‌ درۆی گه‌شتیارانی سه‌ده‌ی نۆزده‌ له‌ زه‌ین و مێشکی خه‌ڵکی ئه‌ورووپا و شوێنه‌کانی تردا بسڕنه‌وه‌. چیرۆکی چه‌ته‌یی هه‌رگیز نه‌کراوه‌ و ناجوامێرییه‌ خه‌یاڵیه‌کان و ….. ئیدی کورده‌کان ده‌سته‌و یه‌خه‌ی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌رن.
هه‌ندێ جار پێشه‌کییه‌کانی ئیبراهیم یوونسی که‌ له‌سه‌ر کتێبه‌کان ده‌ینووسێت له‌ ڕاستیدا ته‌واوکه‌ری کاری نووسه‌ره‌کانه‌. ڕوانگه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ و خه‌سار ناسانه‌ی یوونسی له‌ خوێندنه‌وه‌ی هۆکاره‌ ده‌ره‌کی و ناوه‌کییه‌ کاریگه‌ره‌کان له‌سه‌ر مێژووی کورده‌کان جێگای تێڕامانه‌. یوونسی له‌م پێشه‌کیانه‌دا هه‌م هۆکاره‌ ناوه‌کییه‌کان ده‌خاته‌ ژێر پرسیار و هه‌م هۆکاره‌ ده‌ره‌کییه‌کان.
ئه‌گه‌رچی چیرۆک نووسینی ئیبراهیم یوونسی هه‌میشه‌ له‌ژێر سێبه‌ری گێرانه‌وه‌ بێ وێنه‌کانیدا که‌متر ده‌که‌وێته‌ به‌رچاوی ڕه‌خنه‌گران، به‌ڵام ده‌بێ بڵێین که‌ ئیبراهیم یوونسی ڕۆمان نووسێکی بێ وێنه‌ بوو. که‌ش و زمانی ڕۆمانه‌کانی یوونسی وه‌ک هیچ نووسه‌رێکی دیکه‌ نییه‌.
له‌ رۆمانه‌کانی یوونسیدا به‌رده‌وام وڵامدانه‌وه‌یه‌ک به‌ بانگهێشتی به‌ڵێنی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ده‌بنرێت.
پێبه‌ند بوون به‌ نیشتیمانی دایکی و بەرچاوخستنی کێشه‌ و ته‌نگژه‌کانی به‌ زمانی چیرۆک له‌ نیشانه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی رۆمانه‌کانی یوونسیه‌. نزا بۆ ئه‌رمه‌ن، داده‌ شیرین، زستانی بێ به‌هار، گۆڕستانی غه‌ریبان و… ئاوێنه‌ی باڵا نوێنێ په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ڕووداوه‌کان و پێشینه‌ی شوێنێک له‌ جیهانه‌ که‌ ئاخێزگه‌ی یوونسیه‌.
چونکوو زمانی دایکیی یوونسی کوردی بووه‌ له‌ ڕۆمانه‌کانیدا ،دەفرایه‌تی مه‌زنی زمانی کوردی به‌کارهێناوه‌ و ده‌سته‌واژه‌ و وشه‌ی به‌ خه‌زێنه‌ی گه‌وره‌ی وشه‌دانی فارسی زیاد کردووه‌.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ زمانی چیرۆک نووسیی یوونسی زمانێکی تایبه‌ته‌ که‌ شوناسێکی سه‌ربه‌خۆی پێیان به‌خشیوه‌.که‌سایه‌تییه‌کانی ناو چیرۆکه‌کانی یوونسی به‌ ئه‌نقه‌ست و به‌ پێویست به‌ فارسییه‌کی نه‌پوخت قسه‌ ده‌که‌ن، له‌ ڕاستیدا فارسیه‌ نه‌پوخته‌که‌ی یوونسی ( وه‌ک دوکتۆر ڕه‌هبه‌ر مه‌حموود زاده‌ ده‌ڵێت) له‌ ڕۆمانه‌کانیدا ، ئامێرێکه‌ بۆ وتنی ئه‌وه‌ی که‌ ته‌نیا به‌ زمانی چیرۆک ده‌وترێت.
یوونسی تا دوایین ساڵه‌کانی ژیانی هه‌ر نووسی و وه‌ریگێڕایه‌وه‌ و هه‌موو کات ته‌یار بوو به‌ ڕاسپارده‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی و تێگه‌یشتن له‌ پێدوایستییه‌کانی سه‌رده‌م. ئه‌گه‌رچی ئالزایمیر، کێشه‌ی بۆ دوکتۆر یوونسی دروست کرد، به‌ڵام مێژوو، فه‌رهه‌نگ و وێژه‌ و ئه‌ده‌بی ئێران هه‌رگیز ئه‌و له‌ بیر ناکات.

دسته بندی: فرهنگ و هنر برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد