true
true
true
نووسەر: ڕه‌زا سه‌رسێفی گوێزه‌بانه: باری كۆمه‌ڵایه‌تی به تایبه‌تی چوارچێوه‌ی ته‌نگی ئابووری، هه‌تا به‌ر له ده‌یه‌ی ۱۳۴۰ی هه‌تاوی ته‌نانه‌ت دوای ئه‌و ساڵانه‌ش جۆرێك بوو كه له دایكبوونی منداڵ (كوڕ) به ناوی (به‌ره‌كه‌تی خودا) له قه‌ڵه‌م ده‌درا و ئه‌و تازه‌بووكه‌ی (كوڕ)ی ده‌بوو، له پێش چاوی ماڵه‌مێرد خوێن‌شیرین و ڕه‌زاسووك و قه‌ده‌م به‌خێر له قه‌ڵه‌م ده‌درا. چاره‌ڕه‌ش ئه‌و […]
true
نووسەر: ڕه‌زا سه‌رسێفی
گوێزه‌بانه:
باری كۆمه‌ڵایه‌تی به تایبه‌تی چوارچێوه‌ی ته‌نگی ئابووری، هه‌تا به‌ر له ده‌یه‌ی ۱۳۴۰ی هه‌تاوی ته‌نانه‌ت دوای ئه‌و ساڵانه‌ش جۆرێك بوو كه له دایكبوونی منداڵ (كوڕ) به ناوی (به‌ره‌كه‌تی خودا) له قه‌ڵه‌م ده‌درا و ئه‌و تازه‌بووكه‌ی (كوڕ)ی ده‌بوو، له پێش چاوی ماڵه‌مێرد خوێن‌شیرین و ڕه‌زاسووك و قه‌ده‌م به‌خێر له قه‌ڵه‌م ده‌درا.
چاره‌ڕه‌ش ئه‌و بووكه بوو كه یه‌كه‌م منداڵی (كچ) بووایه: خوێن تاڵ، به‌دشوم و… هتد و له ئه‌نجامدا له پێش چاوی ماڵه‌مێردی سووك و بێ‌بایه‌خ ده‌بوو. هه‌ر به‌م بیر و باوه‌ڕه‌وه دوای ئه‌وه‌ی حه‌وتوویه‌ك له ته‌مه‌نی منداڵی كوڕی ساوا تێده‌په‌ڕی، بانگێشتنی بۆ ده‌كرا و خزم و كه‌س و دۆست و پیاوماقووڵی شار و دێ له ماڵی كوڕیان كۆده‌بوونه‌وه و چێشتی به تام و بۆنیان بۆ ساز ده‌كرا. هه‌ر له‌و رۆژه‌دا پاش خۆراكی نانی نیوه‌ڕۆ، منداڵی ساوایان (كوڕ) به جوانی ده‌پێچاوه و ده‌یان هێنا نێو كۆڕه‌كه. مامۆستای ئایینی یان كابرایه‌كی دیكه بانگی به گوێیدا ده‌خوێند و هه‌ر له‌وێ ناویان لێده‌نا و خه‌ڵكه‌كه دۆعایان ده‌كرد “به گوێ و زمان بێ” واته زمان و گوێی بكرێته‌وه. به‌ڵام ناونانی كچ زۆر ساكار بوو و گوێزه‌بانه‌شی بۆ نه‌ده‌كرا.
دانووله:
دانووله جۆره خوارده‌مه‌نییه‌كه له وه‌ختی ئاسایی‌دا، ئه‌و كاتانه پتر ساز ده‌كرا كه هه‌وا له ساردی ده‌دا و له ڕاستیدا مانگی ئاخری پاییز و له وه‌رزی زستاندا پتر باو بوو. ئه‌ویش بریتییه له نۆكی سپی (نۆكه سپیلكه)، كه‌مێك ڕۆن و خوێ كه ئه‌م سێیانه له قابله‌مه یان مه‌نجه‌ڵێك ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڵ ئاو ده‌یان كوڵێنن. ئێستا به دانووله ده‌ڵێن: شۆرمه‌زه و له زۆر شوێنی دیكه‌ش هه‌ر به ناوه‌یه.
هه‌ر چه‌ند له ڕابردوودا دانووله له نۆكی سوور ساز ده‌كرا و ئه‌وڕۆش جاروبار هه‌ر لاسایی ئه‌وده‌م ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له سه‌رده‌می ئێستادا له نۆكی سپی كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێ. بڕێ جار ئه‌وكاته‌ی منداڵی ساوا (كوڕ یا كچ) یه‌كه‌م ددانی ده‌ردێ، دایك و باب و كه‌س و كاری ئه‌و منداڵه دانووله ساز ده‌كه‌ن و له نێو خزم و كه‌س و ده‌ر و جیرانیاندا ده‌یبه‌خشنه‌وه و له ڕاستیدا جۆرێك خێركردنیشه و شادیشی ده‌گه‌ڵه.
خه‌ته‌نه‌سووران:
خه‌ته‌نه‌كردن نه‌ك هه‌ر ده‌ستوورێكی ئایینی ئیسلامه، به‌ڵكوو پێویستییه‌كی بێهداشتی و پاك و خاوێنییه. له رابردوودا ژماره‌یه‌ك به ناوی ده‌لاك سه‌ره‌به‌هاران ده‌خولانه‌وه و منداڵی چكۆله‌ی خه‌ڵكیان خه‌ته‌نه ده‌كرد. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ده‌م منداڵ هه‌تا ته‌مه‌نی له یه‌ك دوو ساڵ پتر نه‌با خه‌ته‌نه‌یان نه‌ده‌كرد و ئه‌م كاره‌ی خه‌ته‌نه‌ش به «گوێزان» كه چه‌قۆیه‌كی زۆر تێژی سه‌رتاشی بوو، ئه‌نجام ده‌درا. به داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه چه‌قۆی مام ده‌لاك خاوێن نه‌بوو، منداڵی چاره‌ڕه‌ش جێ برینه‌كه‌ی چلكی ده‌كرد. چ له شار و چ له دێ، دایك و بابی ئه‌و منداڵانه‌ی خه‌ته‌نه ده‌كران، كۆڕێ شادییان پێك دێنا و كه‌س و كار و ده‌ر و جیرانیان بانگێشتن ده‌كرد و پێیان ده‌گوت:«خه‌ته‌نه‌سووران”.
ئه‌وڕۆ كاری خه‌ته‌نه زۆر به ئاسانی و پاك و خاوێنی و به بێ ده‌ست لێدان ده‌كرێ و ده‌زگای تایبه‌تی هه‌یه و دوكتۆران ده‌یكه‌ن و منداڵ له سه‌ر پشتی لانكێ خه‌ته‌نه ده‌كرێ و خه‌ته‌نه‌سوورانیش زۆركه‌م ده‌كرێ و ئه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن هه‌ڵكه‌وێ، بۆ منداڵی تاقانه‌ی شاری بكرێ.
لانك و ده‌سرازه‌ی منداڵ:
تا ئێستا دوو جۆره لانك بۆ منداڵان دروست كراوه:
۱٫ لانكی ساده: ئه‌مه چینی هه‌ژار و كه‌م داهات ده‌یان كڕی و منداڵه‌كانیان تیا ده‌خه‌واند.
۲. لانكی خڕخاڵدار: ئه‌مه تایبه‌ت بوو به ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان. ئه‌و وه‌ستایه‌ی كه لانكی خڕخاڵداری دروست ده‌كرد پێش ئه‌وه‌ی ته‌واوی بكا، ده‌یهێنا ده‌ستكه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ی كه پێی ده‌ڵێن (سه‌ر لانك) له چه‌ند بازنه‌یه‌ك له ته‌خته دروستكراو هه‌ڵده‌كێشا. ئه‌وسا به‌م سه‌ر و سه‌ری كه‌مه‌ی لانكه‌كه‌وه ده‌سكه‌كه‌ی سه‌قامگیر ده‌كرد. به ڕه‌نگی زه‌رد و سوور و شین و سه‌وز بازنه‌كانی ئه‌نه‌خشان، كاتێك له لانكه‌كه‌دا ڕاده‌ژانرا بازنه‌ی ته‌خته دروستكراوه‌كان ده‌هه‌ژان و هاتوچۆیان ده‌كرد و جۆره مۆسیقایه‌ك په‌یدا ده‌بوو و مه‌گه‌ر هاڕه‌ی هه‌یاسه و كه‌مه‌ره‌ی ژنانی جاف و گه‌وره‌كچانی مۆریاس ئه‌و ئاهه‌نگه‌یان بگێڕایه. ساوای ناو لانكه‌كه به ده‌سترازه‌ی توند به‌ستراویش به ده‌م ئاوازی ئه‌م ساز و سه‌متووره‌وه خه‌وی لێده‌كه‌وێت.
جگه له‌م دوو جۆره‌ی لانكی كوردی، له ناو ڕه‌وه‌نده‌كانیشدا به‌م شێوه‌یه منداڵه‌كانیان ده‌خه‌واند:
كوڵكه‌دارێكیان له باری درێژی به ته‌ور تۆزێ چاڵ ده‌كرد و به گوریس و به‌ن ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری به دارێكه‌وه ده‌به‌سترا و په‌ڕۆ و پاتاڵیان بۆ منداڵه‌كه ڕاده‌خست و له‌وێدا ده‌یان خه‌واند، ئه‌وانیش هه‌ركاتێ منداڵه‌كه بگریایه، دایك كوڵكه‌داره‌كه‌ی چه‌ند جارێك ده‌جووڵاند و منداڵه‌كه خۆی خه‌وی لێده‌كه‌وت وه‌ك دایكی ده‌ڵێ:
لانكۆڵه‌كه‌ی داره به‌نه
سه‌ر چاوكه‌كه‌ی چیت یه‌مه‌نه
رایده‌ژه‌نێ ده‌ست به خه‌نه
به‌ر و لانكی كوردی:
به‌ر و لانكی كوردی به گشتی بریتیه له‌م كه‌ره‌ستانه‌ی خواره‌وه:
۱ـ بێشكه
۲ ـ ناو بێشكه كه له‌م پارچانه دروست ده‌بێ:
دۆشه‌كی منداڵ، سه‌رین(باڵنج)، ده‌سترازه به گڵۆنكه‌ی جوانی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌ڕازێنرێته‌وه و كوژه‌كه‌ی شینی چاوه‌زاری پێوه ده‌كرێت.
سه‌رسنگ: له قوماشێكی ساده‌ی ناسك دروست ده‌كرێ و به پێی وه‌رزه‌كانی ساڵ به تایبه‌ت هاوین و زستان، سه‌رسنگ دروست ده‌كڕێ. سه‌رسنگی هاوینه، لۆكه‌یه و ته‌نكه، به‌ڵام سه‌رسنگی زستانه قوماشه‌كه‌ی ئه‌ستووره.
بلوێر: دوو جۆره. بلوێری كچان و كوڕان. ده‌وروبه‌ری بلوێره‌كه به قوماشێكی باریك ده‌به‌سترێت تاكوو منداڵه‌كه ئازاری پێ نه‌گات و ناو گیانی نه‌سووتێته‌وه.
۳ـ سه‌ر بێشكه: به پێی زه‌وقی دایكه‌كه ڕه‌نگه‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێ، به زۆری ڕه‌نگی سپی یان په‌مه‌یی كاڵ ده‌كرێت به سه‌ر بیشكه.
۴ـ قوتووی میزكردن: یان له خوار قاچه‌كانی منداڵه‌كه‌وه ده‌به‌سترێ یان له ژێر بێشكه‌كه‌دا داده‌نرێ ئه‌مه‌ش به زۆری بۆ كچانه.
هه‌ر وه‌ها دایك به مێخك، مووروو، شه‌وه، شیلان، مه‌رجان و حه‌تحه‌تۆكه و ملوانكه‌ی جوان لانكه‌كه ده‌ڕازێنێته‌وه. مێخه‌ك بۆن و به‌رامێكی خۆش بۆ منداڵه‌كه ساز ئه‌كات.
لایه‌لایه‌ی دایك بۆ منداڵ:
لایه لایه، گۆرانی ڕۆژانه‌ی دایكه تایبه‌ته به منداڵ و به ئاواز و په‌خشانه شێعر، ده‌وترێ كه به دایكه‌وه تایبه‌ته. دایك له كاتی ڕاژه‌ندنی لانكی كۆرپه‌كه‌ی له پێناوی خه‌و لێخستن و ئارامكردنه‌وه‌ی لایه لایه‌ی بۆ ده‌ڵێ.
لایه لایه به‌شێكی فراوانی گۆرانییه به ده‌نگێكی نه‌رم و پڕ سۆز و خۆشه‌ویستی و له‌به‌رخۆ، دایك ده‌یڵێت. وه‌كوو مۆسیقایه‌كی هێمن منداڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاوازه شیرینه چاوی ده‌چێته خه‌و و به گشتی لایه‌لایه خۆراكی گیانی منداڵه.
شێوه و زمانی لایه‌لایه‌ی دایك :
لایه لایه به شاچڵی گۆرانی فۆلكلۆری داده‌نرێ كه تایبه‌ت به دایكانه و له هه‌موو ناوچه و هه‌رێمێكدا به هه‌موو زارێك ده‌وترێ و زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به دێ‌نشین و شارنشینه‌وه، ئه‌م لایه‌لایه‌یان فه‌رامۆش نه‌كردووه و دایك نییه بۆ كۆرپه‌كه‌ی لایه‌لایه نه‌كات. ئه‌گه‌ر ده‌نگی ناساز و ناخۆشیش بێ هه‌ر له‌به‌ر خۆیه‌وه لایه‌لایه ده‌كات و كۆرپه‌كه‌ی ده‌خه‌وێنێ.
ئه‌مه راستییه‌كی سه‌لمێنراوه كه شێوه‌ی قسه‌كردنی ئافره‌ت جیاوازییه‌كی دیاری
له‌گه‌ڵ شێوه‌ی پیاودا هه‌یه، چونكوو ئافره‌ت خاوه‌ن هه‌ستێكی ناسكه، خاوه‌ن سۆزی ڕاسته‌قینه‌یه، خاوه‌ن ده‌روونێكی فراوان و به‌سۆز و سۆیه، خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی خوداوه‌ندییه له كه‌یبانوویی و منداڵ په‌روه‌رده‌كردن و لاواندنه‌وه‌ی و نمایش كردنا.
كه‌واته شێوه‌ی لایه‌لایه‌ی كوردی ساده و ساكاره، بێ گرێیه، شێوه‌ی قسه‌ی ناوماڵ و سه‌رزاری نییه، پڕه له وشه‌ی ڕازاوه و مۆسیقادار. دووره له ته‌م‌ومژ هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌یه زۆربه‌ی زانا و پسپۆڕان وای بۆ چوون كه ده‌بێ ئه‌ده‌بی منداڵان زمانه‌كه‌ی هێنده ساكار و ساده بێ، به زار و زمانی منداڵانه‌وه بگرێته‌وه. كورت و ئاهه‌نگدار بێ، هه‌ر وه‌ها ده‌بێ ئه‌و وشه و ڕستانه به‌كاربێن كه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی منداڵاندا بگونجێ.
ئه‌و وشه و ڕستانه دایك به كاری دێنێ، پێوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به كۆرپه و سۆز و خۆشه‌ویستی دایكه‌وه هه‌یه. وه‌كو وشه‌ی: ڕۆڵه‌م، كه‌سه‌كه‌م، دیده‌كه‌م، ئارامی گیانم، پاشه‌رۆژم، باوكه‌كه‌م، باوانه‌كه‌م، دڵه‌كه‌م، سه‌رینت گوڵ بێ، كزه‌كزه مه‌كه، خه‌وی خێرت بێ، مه‌رد و شێرانه، شیرینه‌كه‌م، به‌رخۆله‌كه‌م، ئه‌ستێره‌ی ئاسمان، فریشته‌ی ئاسمان، شاتووی شیرین، ژیكه‌ڵه‌كه‌م، كۆرپه‌ی خشپیله، هاوڕێ، گوڵه وه‌نه‌وشه و …. ئه‌مانه و گه‌لێ ده‌سته‌واژه‌ی تر بۆته فه‌رهه‌نگێكی به پیت بۆ مێشك و لێكدانه‌وه‌ی هه‌ستی ناوه‌وه‌ی منداڵ.
دایكی كورد ده‌ڵێ:
ڕۆڵه لای لایه، كه‌سم لای لایه
له كزه‌ی كوردان، ده‌نگم ده‌رنایه
لای لایه‌ت بۆ ئه‌كه‌م، لاوه‌رینت بم
ده‌س و پا ڕه‌شته، گوڵ سه‌رینت بم
رۆڵه هیوا و ئامانجم، كۆرپه جوانه‌كه‌م
مایه‌ی شانازیی، كوردستانه‌كه‌م
ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویست، جگه‌رگۆشه‌كه‌م
مه‌رهه‌می دڵه‌ی، به په‌رۆشه‌كه‌م
قه‌زات له گیانم، به‌ڵات بارم بێ
دنیا به بێ تۆ، به زینهارم بێ
لای لای لای لایه، به‌رخۆله‌ی دایه،
دایه نه‌خۆشه، بۆ چ خه‌وت نایه
لای لای لای لایه، به‌رخۆله‌ی دایه
شه‌وگار دره‌نگه، بۆ خه‌وت نایه
لایه لایه‌ت بۆ بكه‌م، له خه‌رمانه‌ی گوڵ
له دانه‌ی گه‌وهه‌ر، له شه‌قه‌ی بولبول
هه‌ی لایه لایه، کۆرپه‌ی ئازیزم
ڕۆڵه‌ی شیرینم بۆچ خه‌وت نایه
دۆعات بۆ ئه‌که‌م، خه‌و بتباته‌وه
فریشته‌ی به‌هه‌شت، خه‌به‌رت کاته‌وه
خۆ شه‌و دره‌نگه‌و، ده‌نگی که‌س نایێ
خۆ شه‌و دره‌نگه‌و بۆچ خه‌وت نایێ
true
true
true
شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید
- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد
true