* محمد رشید افخمی شار بێدەنگ بوو.زۆربەی مروڤکان لە خرپەی خەو دا بوون.ئه ستێرەکان ورشە ورشیان دەهات.مانگ لە تۆری ئەستێرەکان دا کز دەسووتا.من لە بە سەرهاتە کەی وریا سەرم سوور مابوو، جار لە گل جاردەی بردمە نێو زەریای قوول وبێ بنی خەیاڵاتەوە! هەر بەشێک لەبە سەر هاتە کەی وەک کڵافێکی بێ سەر وبن وابوو! سەری […]

* محمد رشید افخمی

شار بێدەنگ بوو.زۆربەی مروڤکان لە خرپەی خەو دا بوون.ئه ستێرەکان ورشە ورشیان دەهات.مانگ لە تۆری ئەستێرەکان دا کز دەسووتا.من لە بە سەرهاتە کەی وریا سەرم سوور مابوو، جار لە گل جاردەی بردمە نێو زەریای قوول وبێ بنی خەیاڵاتەوە! هەر بەشێک لەبە سەر هاتە کەی وەک کڵافێکی بێ سەر وبن وابوو! سەری هەلێنا، فرمێسکەکانی ئەستری و بێ دەنگ و بەچاوێکی پڕلەفرمێسکەوەدەیروانییەئاسمان،نوقمی خەیاڵ ببوو ، کوتی؛ دایکم کچێکی ساکاری لادەیی بوو ئەوین و دڵداری لای ئەو نرخ و پلە و بایەخێکی بەر چاوی هەبوو، خۆشەویستی بەبێ سنوور دەزانی لە بیرمە؛ هەموو جارێک کە دەیروانیە باوکم ئەوین چۆن لە ناخیەوە سەر چاوەی دەگرتو لە چاوی دا بڵێسە دەدا، هەستە کانی چۆن ئاراستە ی ئەو دەکرد و وشەکانی چۆن پر لە تام و چێژی خۆشەویستی دەکرد برانبە ر ئەو دەی درکاند.
ئێستا کە وەبیر ئەو کات دەکەومەوە خۆشە ویستیەکانی ئەوم زیاتر بۆ وەدەر دەکەوت، باوکیشم کاتێک ئەم هەموو خۆشەویستیەی ئاراستە دەکرا وەک مانگی شەوی چاردە لە نێو تۆری ئەستێرەکانی بەختە وری دا دەروشاوە.
لە کار و دەوامی رۆژانە ماندوو نەدەبوو کە دەهاتەوە لە گەڵ من دەی کردە بەزم و جەفنگ! دەنگی پێ کەنین و شادمانی ئێمە تا درەنگانێک لە شەو بەر دەوام بوو.من بە پێچەوانەی ئاواڵە کانم پێم خۆش بوو زوو شەو دا بێ و پەردە ڕەشی بەسەر زەوی دا بکێشێ و باوکم بگەڕێتەوە، گێرانەوەی ئەم ئەو هەموو خۆشیانە ی ڕابردوو دا زۆرم ئازار دەدا، ڕاستە کتوویانە بەڕەی خۆشی و بەختەوەری بەری تەسکە! ماوەێک بوو باوکم وەک جاران گەشەو نەشەی نەمابوو چاوەکانی کز و مات بوون، رۆژ لەگەڵ رۆژ کزو لاواز دەبوو، وشەخۆشەویستێەکانی دایکمی وەک جاران بە هێند نە دەگرت و با تاسەوە دەروانییە من و دایکم!
وەک ئەوەی رەحم و بە زەیی بە ئیمە دا بێ چاوەکانی پڕ دەبوو لە فرمێسک، هەرچەند دایکم دەی کوت چ بووە، چی قەوماوە؟وەڵامی نەدەداوە هەموو جارێک من بە قوڵی کراسەکەم فرمێسکەکانم بۆ دەستری! دەم کوت تۆ خودا بابە گیان وەرە بابچینە سەربان وەک جاران پێکەوەچاو ببرینە تاقی ئاسمان و ئەستێرەکان ببژێرین!
دەمەگری، دە مەگری، پتر لە ناخیەوە دەکوڵا ، ئەمنیش دەستم دەکرد بە گریان ئای چەند شەوان بە چاوی پڕ لە گریانەوە خەوتم!
دایکم زۆر جار منی دڵ خۆشی دەداوە و بە بابمی دەکوت؛ جا نە خۆشی گریانی بۆ چییە؟ ماڵتە بۆچی ورەی خۆتت لە دەس داوە، بۆچی سێبەری غەمت بە سەر ئەم مالە دا کێشاوە..، ئەتۆ وەک شەم وابووی ڕوشنایت بە ماڵە غونچیلانە دە دا، قاقا و پێکەنینت ئاسمانی کەڕ دەکرد، ئیستا بۆچی ئاوات لێ هاتوە بۆ هێندە وەرەزی دەکەی، بۆچی هەموومانت غەمبار کردووە،ئەگە هەست بە ناساخی دەکەی با بچین بۆ دۆکتوریکی باش…
هەموو شەویک دایکم بە ئەو وشە خۆشانە دڵ خۆشی بابمی دەداوە.
ماوەیکی زۆر لاوازی و غەمۆکی باوکم خرپەی خستبوە نیو دڵی من و دایکم و ماڵکەمانی پڕ کردبوو لە غەم.
بەڵام ماوەێک بوو کەمتر دەچوە دەرێ، نەدەچوو بۆ کار،زیاتر لە ماڵێ بوو، ئەو شتەی کە سەرنجی منی را دەکیشا ئەوە بوو دایکم وەک جاران نەمابوو، دڵ خۆشی بابمی نەدەداوە وەک جاران پێکەوە نە دەدووان، چاویان لێکتر نەدەکرد،دایکم خۆی بە چەند تاڵ کامواوە دەخنجلاند وباوکیشم دەچوە زەریای بێ بنی خەیاڵاتەوە،
ئەمنیش پەرۆ و پاڵم لە دوو دار ئاڵاندبوو و کردبوومنە بووکەڵە و دایک و بابی جارانی خۆم! لە ئەوان قسەم دەکرد و پێ دەکەنیم،باسی یاریم بۆ دەکردن و وانە کانی مامۆستام بۆ دەگێرانەوە، ئەگە ئەوان لێکتر قەلس دەبوون بووکەڵە تاوانبارەکەم لۆمە دەکرد! ئەمن وەک جاران ماڵێم پێ خۆش نەبوو قوناخی ناخۆش ماڵی خۆمان بوو!
ئەگردەچوومە ماڵێ دڵم تەنگ دەبوو،ساتە کان بە هیچ جۆرێک تێپەر نەدەبوون،ماوەیک بەئەم جۆرە گوزرا، باوکم هەر دەهات لاوازتر و بێ هێز تر دەبوو.
زۆر جار کابرایکی درێژ و رەقەڵ دە هات بە دوای دا، دایکم زۆر بە ناخۆشی لە گەڵ ئەو کابرایە دەدوا بە ئەو هوکارە وە زۆر جار لە گەڵ دایکم دەیانکرد بە دەمە قاڵە.
رۆژی ئەوەل بوو خویندنگاکان کرابوونەوە هەموو منداڵەکان لەگەڵ دایک وبابیان دەچوونە خویندنگا، رووم کردە دایکم و کوتم؛ بابم لە کیویە بچین بۆ قوتابخانە؟ چاوەکانی پر بوو لە ئاو و کوتی نازانم لە گەڵ ئاواڵەکەی رۆیشت.
نازانم لە بەر چ هۆیەک دایکم منی سپارد بە حاجی ژنی جیرانمان و کوتی وریاش لە گەل منداڵکان بەرە .مامۆستای پلەی سێهەمی سەرتای هات و خۆی پێ ناساندین و چوینە کەلاس، مامۆستاکەمان زۆر پیاوێکی باش بوو، ئەو رۆژەم زۆر خۆش رابوارد قوتابخانە هەر دەهات و خۆشتر دەبوو زۆربەی ناخۆشەکانی ماڵێم لەبیر چوبووە….
زۆر چاکم لە بیرە رۆژێک زەنگی دووهەم بوو لە گەڵ مامۆستا یاری تۆپی پێ مان دەکرد، چون زۆر بووین بە سێ تیم دابەش کرابوین، من لە تیمی دووهەم دا بووم زۆر بە لێهاتووی یاریم دەکرد تەواوی منداڵەکان ئەمنیان تەشویق دەکرد و چەپڵەیان لێ دەدا و داوای گۆلی دیکەیان دەکرد لە ئەو کاتە دا یەکیک لە کورەکان کوتی وریا ،وریا سەرنج بدە مامت لە گەڵ مامۆستا ڕاوستاوە زۆر بە پەرۆشم هاتە بەر چاو ، بانگیان کردم ؛ وریا؟چووم مام چاوە کانی پر بوو لە ئاو و خەم و پەژارەی لێ دەباری، من گەیشتمێ بە پێکەنیێکی پر لە تاڵیەوە کوتی وریا گیان لە سەر ئیزنی مامۆستا دەروینەوە کارێکمان بۆ پێش هاتوە.
خۆم لە بەر کردەوە کتێبەکانم هەڵ گرت و دووی مام کەوتم هەرچەند هەنگاوەکانم خێراتر دەکرد پێ نە دەگەیشتم هەر دەمکوت بۆ کوێ دەچین؟ جوابی نەدەداوە بۆخۆم دەم کووت بۆ سەر زەماوەندی کێ دەچین؟ هەر جوابی نەدەداوە هەر دەیکوت زووکەزوو، ئەتۆ لای خۆ یاری زانی!
چەند کۆلانیکمان مابوو بۆ ماڵێ کوتی ئە من هاتم بابت هاتبوە بڵام زۆر نەخۆش بوو، کوتم با پێکەوە بیبەین بۆ نەخۆش خانە ، کوتم ئەی گیان بابم هاتوتەوە لە پێش مام مەوە هەڵ دەهاتم هە تا زوو تر بابم ببینم زوو زوو لام دەکردەوە و دەم کوت دە زووکە دەی بۆ بەجێ ماوی بە هەڵاتن لەپێش مامەوە دەرۆیشتم و سەدان بیری خۆش لە مێشکم دا زیندوو ببوە ، گەیشتمە سەر کۆلانەکەی مالێ خەلکی کی زۆر خر ببونەوە زۆربە یان لە نارەحت دەچوون ئەگر منیشیان دیت بە خۆشحاڵیە وە بۆ دیتنی بابم بە رە و ماڵ دەبوومەوە دیتم ئەسرینیان لە چاو دە باری ، زۆر بەهێندم نەگرت، گەیشتمە نێو درگاکە پوورم و چەند ژنێکی دیکە دەنگی گریانە کەیان بەرز کردەوە هەر کەس چاوی بەمن دەکەوت گریانەکەی پتر دەکرد.
بردمیان بۆلای دایکم ئەوم کە دیت تێ گەیشتم باوکم نەماوە! دونیا لەپێش چاوم بچووک بوو، جگە لە دایکم کەسی دیکەم نە دەدیت هاوارم کرد ئەی بابەگیان بۆچی بەجێت هێشتم ، خەون ئاواتەکانم کێ بۆم بە دیی بهێنت ، ئەتۆ قەولت دا دیاریم بۆ بێنی، جار لەگەڵ جار تارمایەکی رەش بەسەر چاوکانم دەکشا، پێم خۆش بوو بچم بۆ لی باوکم بڵام لاقەکانم هێزی تێدا نەمابوو، ئاواتەکانم تەواوی لەچەند چرکە دا لە نێو چوو…..
دوای چەند حەوتوویک ژیان ئاسایی بوەوە دایکم نامەیکی پێدام و کوتی لام وایە باوکت ئەم کاغەزەی بۆ ئەتۆ نووسیەوە.
دەقی نامەکە بە ئەم شێوەیە بوو
ڕوڵەی خۆشەویستم وریا
ماوەیەکی کورت بڵام زۆر بە تام و چێژ ، پڕ لە ئەوین و خۆشەویستیم لە گەڵ ئەتۆ و دایکت رابوارد . زۆرم پێ خۆش بوو ژیانو مان ماوەیێکی زیاتر ئیزن بە تەمنی پڕ لە مەینتم بدات وبتوانم زیاتر لە گەڵتان رابیورم و بۆ ئێوە بژیم ، بەڵام بە داخێکی زۆر گرانەوە بە هۆی کەم تەرخەمیەکانی خۆمەوە هەلە چاکانم لە دەست چوو و کەوتمە نێو زەلکاوی هەڵە. گیرودەیم لە نێو ئەو زەلکاوە دا تا رادەیک بوو کە باڵی بەسەر تەواوی بیر ورەو ئەندێشەم دا کێشابوو نەم دە م توانی خۆم لە ئەو داوانەی ئەو ئەریمەنە نگریسە بۆی ڕایڵ کردبووم خۆم رزگار بکەم و هەرچەند حەولم دەدا ئەم داوە زیاتر جەستەی دا دەبڕیم هیچ دەستەڵاتیکم نەمابوو، بیرم بیری هیچ کیوی نەدەکرد.
هەرچەند چاوم بە دایکت دەکەوت رۆژیک گانگای عشق و ئەوین بوو چۆن فەوتاوە و ئەتۆ غونچەی بهاری ژینم بە ژاکاوی دەدی. دەم دی کە چۆن بووکەڵە کەت کردوەتە باوکی جارانی خۆت و لە گەڵی دەدویی و هەستەکانی کە من لە بەر ئیش و برک و ژان نەم دەتوانی گیوت بۆ بگرم بۆ ئەوت دەردەبری هێندەی ترئاگر لە دڵم بەر دەبوو.
هەر بۆیە ڕووم کردە وڵاتی غەریبی بۆ ئەوەی ئاکارەکانم ئیوە ئازار نەدات و خۆم بە ڕیوە بەرم و شتێکیش بۆ ئیوە بنێرمەو ە ، بەڵام دوای ماوەیک کار و ئیشی هەرزان وبەتاڵان ڕووم کردە دەس فرۆشی بە ئەویش نەم توانی خۆم بەریوە بەرم و ئەوندەی دی ژیانم نەکبەتی بەسر دا هات..
بەهۆی ئەم کارە قیزەونانە لە هەڵاتن دا کەوتمە بەر دەس رێژی گوللەی هێزەکانی پاسەوانی ، بە وتەی دکتوەرە کان ئەمە دە رۆژێک دەبێ وشیار بوومەتەوە، برادەریک لە تەختەکەی نزیکم یارمەتی دام ژیانی پڕ لە ناسۆر و مەینتی خۆمت بۆ تۆمار بکەم چون دەزانم و لێم سوورە ئیتر ناتبینمەوە.
کورم ئەتۆ دڵ تەنگ مەبە، مەگری، خۆراگربە ، من ژیانی خۆم بە هۆی رەفیقی خرابەوە دۆراند، بوومە هۆی ئەوە ئەتۆش سیس و ژاکاو بی، لەگەڵ دایکت لە ژیان دا ئاگاتان لەیەکتر بێت.
وریا گیان؛ رووحم بە ئەوە شاد دەبێ ئەتۆ لەژینی پر مەینەتی من و گیرۆدەیم بە مادە سڕ کەرەکان دەرس وەر بگری لە ژیانت دا هیچ شتێکی ناحەز مەکە بە عادەت، هەتا دەتوانی لە ئاواڵی خراب خۆت دوور بخەوە.لە برانبەر ئەو کەسانەی ئاکاری قیزەونت پێ پێشنیار دەکەن خۆ راگر بە و به وشەی بە هێز و پڕ لە وزەی (نا) جوابیان بدەوە.
من خۆم بە قەرزدار و شەرمەساری ئەتۆ و دایکت دەزانم کە چۆن ژیانم لە ئیوە بەتڵاندو لە نێو دڕک وداڵی ژیان ئاوارەم کردن، من نەم توانی بەڵام ئیوە ئاگاری یەکتربن. تیبکۆشە لە ژیان دا ببی بە هۆی شانازی دایکت و کۆمەڵ گا بەلکوو بتوانی بە چاک بوونی خۆت ئاکارە هەلە کانی منیش بسریەوە.
سەرکەوتن و بەختەوری ئیوە ئەو پەری ئاواتمە.

دسته بندی: جامعه برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد