ئاراس ئیبراهیم لەدووای ڕاپەڕینی بەهاری ٩١ی هەرێمی کوردستان و بنیادنانی حکومەت و پەرلەمان و بەرامبەرکێی حیزبەکانی هەرێم، هاوکات پەلکێشان بۆ شەڕی براکوژی تا دەگاتە ڕێکەوتنی یەکێتی و پارتی داگیرکردنی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و فرۆشتنی ناوچە دابڕێنراوەکان، سەرجەمیان یەک پاکێجن و قۆناغ بە قۆناغ ئەنجامدراون و کورد تەنها وەک داشی دامە یاری […]

ئاراس ئیبراهیم

لەدووای ڕاپەڕینی بەهاری ٩١ی هەرێمی کوردستان و بنیادنانی حکومەت و پەرلەمان و بەرامبەرکێی حیزبەکانی هەرێم، هاوکات پەلکێشان بۆ شەڕی براکوژی تا دەگاتە ڕێکەوتنی یەکێتی و پارتی داگیرکردنی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و فرۆشتنی ناوچە دابڕێنراوەکان، سەرجەمیان یەک پاکێجن و قۆناغ بە قۆناغ ئەنجامدراون و کورد تەنها وەک داشی دامە یاری پێکراوە، چونکە خاوەنی پڕۆژە و پیلانی درێژخایەن نەبووە.
ئەوەی کاری لەسەر کردووە تەنها جوڵاندنی هەست و سۆزی کۆمەڵگە بووە بە لای وڵاتانی زلهێز و بەتایبەت ئەمریکا، چونکە سەرکردەکانی کورد خاوەنی بیروباوەڕێکن ئەگەر ئەمریکا و وڵاتان نەبن ئەمان هیچیان پێناکرێت، هەر ئەم بنامە بێ مۆڕالە وایکردووە سەرکردە و حیزب و نەتەوەیی بون بێزراوترین شتبێت لە هەرێمی کوردستاندا.
ئێستاشی لەسەربێت ژنێکی وەک پلاسخارت کە کارەکتەری سەرەکی دراماکەیە و نوکی قەڵەمی ئەمریکایە بۆ گۆڕانکاری لە نەخشەی سیاسی و تۆبۆگرافی ناوچەکەدا، زۆرینە واتێگەشتون ئەمریکا و ئەوروپا خاوەنی دیموکراسیەتێکی بەهێزن بەهۆکاری ئەوەی هێرشە داگیرکارییەکان ناودەنێن پرۆسەی ئازادی وەک ئەوەی عێراق و ئەڤغانستان، بەڵام دووای ٢٠سال نە دیموکراسیەت بنیاد نراو نە ئازادی و دادپەروەری فەراهەمکرا ئەوەی کرا ئەڤغانستان گەڕێندرایەوە بۆ دەستی تاڵیبان کە ئەمریکا پێی دەوت تیرۆرست و عێراقیش بوو بە چێشتی مجەوەر و مەیدانی کەڵەشێربازی چونکە هیچ شتێک نەما بەناوی یەکتر قبوڵکردن
ئەوەی دەبینرێت ئەمریکا لە ڕێگەی پلاسخارتەوە دوو ئامانجی هەیە
* بۆ هەرێمی کوردستان یەکخستن و ڕێکەوتنی یەکێتی و پارتی و هێزەکانیان بەناوی یەکڕیزیەوە بۆ لێدان لە کوردانی وڵاتانیتر و کارکردن لە ژێر چەتری ئەمریکادا وەک داشی شەترەنج بێ گوێدانە خواستی میلەت چونکە ئەوەی دەبینرێت پلاسخارت و ئەمریکاش ئاگاداری ورد و درشتی بارودۆخی هەرێمی کوردستانن کە نوقمی گەندەڵی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان و خراپی گوزەران و بارودۆخی خراپی هاولاتیان بووە بەڵام خەمی هەرە گەورەی ئەمریکا یەکخستنی یەکێتی و پارتییە کە هیچیان تا ئەبەد ئەویتریان قبوڵ ناکات.
*بۆ عێراقیش کە لە ئێستادا لەوپەڕی شڵەژاوی سیاسیدایە دەیەوێت بەرەیەکی دژبەری ئێران بەخواستی ئەمریکا دروستبکات عێراق بکاتە جێگرەوەی فەلەستین بۆ ململانێکان ئەمەش ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ زیاتر بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە و هاوکات گەمە سیاسییەکانی لە گەڵ ڕوسیا و چین و ئێران هاوشێوەی ئۆکرانیا بە بەژداری ڕاستەوخۆی تورکیا و ئیمارات و سعود فراوانتر بکات چونکە هەست و سۆزی سونەی بەکۆی گشتی بەرامبەر بە ئیسڕائل لە ڕێگەی ئیخوانەکانەوە بەجۆریک لە جۆرەکان کۆنترۆڵکردووە، هاوکات دەیەوێت بۆ ئەم زستانە سەختە هیچ نەبێت نیوەی گازی سروشتی بۆ ئەوروپا فەراهەم بکات هەرچەندە ئەوە ئەگەرێکی زەحمەت دەبێت
بۆیە ئەوەی دەبینرێت پلاسخارت ئەوەندەی خەمی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایەتی لە ناوچەکەدا خەمی هیچ شتێکی تری نییە، چونکە ئامانجی سەرەتا و کۆتایی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و کارکردنە بۆ سود گەیاندن بە ئابوری و سیاسی ئەمریکا لەسەر حسابی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆیە ژیری نییە باوەڕکردن و شاگەشکەبون بە خواست و بەڵێن و پلانەکانی ئەمریکا و پلاسخارت بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان چونکە ئەوەی لە کۆتایدا باجەکەی دەدات هەر گەلانی عێراق و هەرێمی کوردستانن نەک چەند بەرپرسێکی هەلپەرست و بەرژەوەندی خواست.

دسته بندی: خبرهای سیاسی برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد