گوڵم وەرە تۆ ببینە، کزەی چزەی زامی دڵم چۆنی خستوم لە نێو جێدا، مڵۆزمی پڕ سامی دڵم دەردی دوریت شێتی کردم، ئاوارەی کێوو شاخانم نامورادی وای لێکردم، میوانی ئاخ و داخانم دڵ بە دایمە دەناڵێنێ، زووخاوەکەی هەڵدەڕێژێ یاد و هیوای ئەوینی دڵ، بە دوای یەکدا دادەبێژێ هەناسەی سارد بۆتە هاودەم، تین و توانام لا نەماوە […]

گوڵم وەرە تۆ ببینە، کزەی چزەی زامی دڵم
چۆنی خستوم لە نێو جێدا، مڵۆزمی پڕ سامی دڵم

دەردی دوریت شێتی کردم، ئاوارەی کێوو شاخانم
نامورادی وای لێکردم، میوانی ئاخ و داخانم

دڵ بە دایمە دەناڵێنێ، زووخاوەکەی هەڵدەڕێژێ
یاد و هیوای ئەوینی دڵ، بە دوای یەکدا دادەبێژێ

هەناسەی سارد بۆتە هاودەم، تین و توانام لا نەماوە
چۆکم تەزی بە عەرزێوە، مازەی پشتم تێک شکاوە

قرچەی سووتانی جەرگ و دڵ، دەورو بەرمی خستە لەرزە
ئاشنا بوونە شەریکی دەرد، دوژمن قیتە لوتی بەرزە

لولەی فەوارەی فرمێسکم، ئاوپڕژێنی زەوی دەکا
گۆمی چاوم هەڵناچۆڕێ، جێگای دیکە بەدی دەکا

ئاهی سینەی بریندارم، دەورو بەرم دەسووتێنێ
دڵمی داوە بە نەفتەوە، ویست و هەستم دەفەوتێنێ

جۆگەی چۆمی بووتەی دڵم، بە جارێ بۆتە یەخبەندان
مەزرای دڵم شەختە لێیدا، گوڵانم بۆتە ڕێبەندان

شەوو ڕۆژ چاو بە گریانم، شەریکی شەو بێدارانم
چاوەڕێی مەرهەمی ئێشم، لە گەڵ خێڵی بێ زارانم

ناسۆری جەستە خەستەکەم، بریسکەی پڕ ئێشی داوە
بڵێسەی گەرمی کورەی دڵ، نیشانەی مەرگی هێناوە

بوومە سەرکردەی سوپای خەم، خەمی دونیام کۆکردەوە
دەرگای دڵم بۆ خەم شکاند، خەمخانەکەم بۆ کردەوە

محمد بهروان

دسته بندی: فرهنگ و هنر برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد